لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران کرێکاران خۆپیشاندانیان کرد
لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بەرخودان بەردەوامە. کرێکاران لە دژی خراپی دۆخی ئابوری خۆپیشاندانیان کرد.
لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بەرخودان بەردەوامە. کرێکاران لە دژی خراپی دۆخی ئابوری خۆپیشاندانیان کرد.
لە دەیان شاری رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران فەرمانبەران و خانەنشینانی بەڕێوەبەرایەتی گەیاندن و پەیوەندییەکان گردبوونەوەی ناڕەزایەتییان ئەنجامدا. بەشداربووانی گردبوونەوەکان ناڕەزایەتییان دژی دواکەوتنی شایستە داراییەکانیان و هەروەها هەڵپەساردنی بەشێک لە دەرماڵەکانیان دەربڕی.
گرانی، هەڵاوسان و بەرزبوونەوەیرێژەی هەژاری چەند ساڵێکە بەرۆکی هاوڵاتیانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستانی گرتووە و هاوکات لەگەڵ دەستپێکردنی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی تادێت مانگرتن، خۆپیشاندان و گردبوونەوەی ناڕەزایەتی مامۆستایان، کرێکاران، خانەنشین و توێژە جیاجیاکانی دیکە دژی خراپی دۆخی بژێوی و گوزارانیان زیادی کردووە.
هاوکات لەگەڵ بەردەوامبوونی چالاکی و ناڕەزایەتییەکانیش دەوڵەتی ئێران سزای قورس بەسەر خۆپیشاندەران دەسەپێنێت.
لە شاری ورمێ راگەیەندرا کە ٢٥ گەنج کە تەمەنیان لە خوار ١٨ ساڵەوەیە بە هۆی خۆپیشاندانەکانەوە دەستگیرکراون.
هـ . ب