لە ساربروخێن دەربارەی گۆشەگیری و مانگرتن لەخواردن ستاند دانرا
لە شاری ساربروخەنی ئەڵمانیا بە ئامانجی ئیدانەکردنی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و تیشک خستنەسەرمانگرتن لەخواردنی گیراوانی سیاسی، ستاندی ئاگادارکردنەوە دانرا.
لە شاری ساربروخەنی ئەڵمانیا بە ئامانجی ئیدانەکردنی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و تیشک خستنەسەرمانگرتن لەخواردنی گیراوانی سیاسی، ستاندی ئاگادارکردنەوە دانرا.
ستاندەکە لە بەردەم ئەورووپا گالری دانرا، پۆسترەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدولا ئۆجالان و پانکاردی بە نووسینی " ئازادی بۆ ئۆجالان" هەڵواسرابوو.
لەو وتارانەی کە بە زمانی کوردی و ئەڵمانی پیشکەش کرا وترا کە بۆ ئەوەی فکر و ڕامانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان نەگات بە گەلی تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوین، گۆشەگیر کراوە. ڕاگەیەنرا کە ئەو گۆشەگیریەی سەر ئۆجالان گۆشەگیری هەموو مرۆڤایەتیە.
لە بەردەوامی چالاکییەکەدا نووسراوە بڵاو کرایەوە و دەستنیشانکرا کە هاتاکوو ئازادی ڕێبەر ئاپۆ چالاکییەکانی ئێمە بەردەوام دەبێت.
چالاکییەکە بە درووشم و چەپڵە لیدان کۆتایی هات.
ک-ش