لە شاری سیلکیبۆرگی دانیمارک یادی شەهیدانی حەسەکە کرایەوە
لە شاری سیلکیبۆرگی دانیمارک بە رێکخستنی مەراسیمێک یادی ١٢١ شەڕڤانی قەسەدە کرایەوە، کە لە هێرشی چەتەکانی داعش بۆ سەر حەسەکە شەهید بوون.
لە شاری سیلکیبۆرگی دانیمارک بە رێکخستنی مەراسیمێک یادی ١٢١ شەڕڤانی قەسەدە کرایەوە، کە لە هێرشی چەتەکانی داعش بۆ سەر حەسەکە شەهید بوون.
لە شاری سیلکیبۆرگی دانیمارک بۆ یادی ١٢١ شەهیدەکەى حەسەکە مەراسیمێکی یادکردنەوە بەڕێوەچوو. سەدان کورد و نوێنەرانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکوری سوریا، پارتی پێشکەوتنخواز، حزبی ئەلوەحدە، پەیەدە، کۆنگرەی ستار و بزووتنەوەی کورد لە ئەوروپا، لە یادەکەدا ئامادەبوون.
لە یادەکەدا وتە پێشکەشکران و راگەیاندرا، ئەوانەی لە دژی داعش شەڕیان کرد کورد بوون و کورد بە بەرخۆدانی خۆی نرخی مرۆڤایەتی پاراست.
ئەوەشیان راگەیاند، پاراستنی دەستکەوتەکانی ڕۆژئاوا لە سایەی شەهیدانەوە ئەرکی سەرەکیی هەمووانە. پێویستە سیاسەتی دوژمن بە دروستی بخوێندرێتەوە و لە سایەی شەهیدانی حەسەکە ڕێگری لە کۆمەڵکوژییەکی گەورە کرا.
هاوکات لەگەڵ یادەکەدا لە زۆرێک لە ناوچەکانی ئەوروپا رێپێوان رێکخرا و راگەیەندرا، "پیلانگێڕی لە دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان پیلانگێڕییە لە دژی هەموو گەلی کورد، گەلی کورد بە بەرخۆدانی خۆی لە هەموو ناوچە و گۆڕەپانێکدا ئەو پیلانگێڕییە پوچەڵ دەکاتەوە و بۆ ئازادیی ڕێبەرەکەیان تێدەکۆشن".
یادەکە بە وتنەوەی دروشمەکانی "شەهید نامرن" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" کۆتایی پێهات.
ژ.ت