لە ستاڤراپۆل پیلانگێڕیی ١٥ی شوبات ئیدانەکرا

ژنانی کورد لە شاری ستاڤراپۆلی ڕوسیا پیلانگێڕیی ١٥ی شوباتییان ئیدانە کرد، کە لە دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئەنجامدرا.

ئەو ژنانە ڕایانگەیاند، ئامانجی پیلانگێڕیی ١٥ی شوباتی ١٩٩٩ کە کورد بەبێ ڕێبەر بکەن و گەل کورد بە تەواوی لەناوببەن. ئەو ژنانە ڕاشیانگەیاند، هەتا ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئازاد نەبێت، کورد ئازاد نابێت.

مەریەم مالۆیڤا بە ناوی کۆمەڵەی ژنانی کورد لە ستاڤراپۆل وتەیەکی پێشکەشکرد و لە وتەکەیدا هاتووە، ١٥ی شوبات بۆ مێژووی مرۆڤایەتی ڕۆژێکی تاریکە. ئەو هێزانەی بەشداری پیلانگێڕییەکە بوون ئیدانەکران و ئاماژەیان بە گۆشەگیریی تووندی ٢٤ ساڵەی سەر ڕێبەری گەلی کورد کرد و ڕایانگەیاند، ماوەی ٢ ساڵە هیچ زانیارییەک لە ڕێبەری گەلی کورد نییە و داوایانکرد، دەستبەجێ پارێزەران و بنەماڵەکان چاویان بە ئۆجالان بکەوێت.

ئەو ژنانە ئەوەشیان ڕاگەیاند، هەتا ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە شێوەیەکی جەستەیی ئازاد نەبێ، بەردەوام دەبن لە چالاکییەکانیان.

ژ.ت