لە ستۆکهۆلم لە یادی ١ی ئایاردا باسی کۆڵبەرانی ژن کرا
لە چالاکیی یادی ١ی ئایار رۆژی جیهانی کرێکاران و زەحمەتکێشان لە شاری ستۆکهۆلمی پایتەختی سوید باسی کۆڵبەرانی ژن لە رۆژهەڵاتی کوردستان کرا.
لە چالاکیی یادی ١ی ئایار رۆژی جیهانی کرێکاران و زەحمەتکێشان لە شاری ستۆکهۆلمی پایتەختی سوید باسی کۆڵبەرانی ژن لە رۆژهەڵاتی کوردستان کرا.
ئەندامانی ئەنجوومەنی ژنانی ئامارا بە بۆنەى ١ی ئایار رۆژی جیهانیی کرێکاران و زەحمەتکێشان لە ناوەندی شاری ستۆکهۆلمی پایتەختی سوید چالاکییەکیان رێکخست.
لە چالاکییەکەدا باس لە کۆلبەرانی رۆژهەڵاتی کوردستان بە تایبەتی ژنانی کۆڵبەری رۆژهەڵاتی کوردستان کرا.
بۆ ئەوەى سەرنجی جەماوەر رابکێشنە سەر چالاکییەکە و بابەتی ژنانی کۆڵبەر، ژنێک جلوبەرگی ناوچەیی لەبەر کرد و کۆڵێکی لە پشت نابوو. ئەو شێوە و فیگۆرە کە وەک نیمچە شانۆیەک راوەستابوو، سەرنجی هەموو جەماوەری راکێشایە سەر خۆی.
لە گۆڕەپانی چالاکییەکەدا پۆستەرێک، کە لەسەری نووسرابوو "بژی ١ی ئایار" بەرزکرابووە. هەروەها لە چالاکییەکەدا پێڵاوی منداڵان دانران، کە هێمایەک بوون بۆ کرێکارانی منداڵ.
لە چالاکییەکەدا راگەیاندراوێک لەسەر گرنگی و واتای ١ی ئایار پێشکەشکرا و بە دروشمی "بژی ١ی ئایار" کۆتایی بە چالاکییەکە هێنرا.
ژ.ت