لە سوید پێشبڕکێ 'کاریکاتۆری ئەردۆغان دروست بکە و ١٠ هەزار کرۆن وەربگرە' دەستی پێکرد
لە سوید وەک کاردانەوەیەک لەدژی هێرشی سەر گەلی کورد، پێشبڕکێ 'کاریکاتۆری ئەردۆغان دروست بکە و ١٠ هەزار کرۆن وەربگرە' دەستی پێکرد.
لە سوید وەک کاردانەوەیەک لەدژی هێرشی سەر گەلی کورد، پێشبڕکێ 'کاریکاتۆری ئەردۆغان دروست بکە و ١٠ هەزار کرۆن وەربگرە' دەستی پێکرد.
فلانمان کە گۆڤارێکی سۆسیالیستەکانی سویدە، وەک کاردانەوەیەک لەدژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆسەر گەلی کورد، بۆ شەرمەزارکردنی تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تور، پێشبڕکێی دروستکردنی کاریکاتۆری ئەردۆغانی راگەیاند.
پێشبڕکەکە بە ناونیشانی 'کاریکاتۆری ئەردۆغان دروست بکە و ١٠ هەزار کرۆن وەربگرە' دەستی پێکرد و تاوەکو ٢٠ی کانونی دووەم بەردەوام دەبێت.
'پێویستە لەدژی دەسەڵاتی تورک یەکبگرین'
لەئۆنیدا ئاریتاکیس دەرهێنەری گشتی گۆڤاری فلانمان لەبارەی پێشبڕکێکە قسەی کرد و وتی، " ئەو کەسانەی مافی گەلی کورد دەپارێزن و دەیانەوێت لە تورکیا پرۆسەی دیموکراسی پێشبکەوێت، پێویستە بۆ شەرمەزارکردنی دەسەڵاتی تورک یەکبگرن.
سوید، پێویستە بە زوترین کات دەست لە داواکاری ئەندامێتی ناتۆ هەڵبگرێت. گوایە بەو پرۆسەیە ئاسایشی ئێمە زیاتر پارێزرراوە، ئێمەیان خستە باوەشی کەسێکی ئۆتۆکراتی برسی کە دەیەوێت یاساکانمان بگۆڕێت.
بانگەوازی لە هەموو کەسێکی پرۆفیسیۆناڵ و ئاسایی دەکەم کە بەشداری لە پێشبڕکێی کاریکاتۆرەکە ببن.
ئاریتاکیس رایگەیاند کە بەشداربووان دەتوانن تاوەکو ٢٠ی کانونی دووەم کاریکاتۆرەکانیان بنێرنە ئەم ناونیشانەی خوارەوە.
ف.ق