لە سیدنی بۆ ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان گەشتی کەشتی ئەنجامدرا

لە سیدنی بۆ ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان گەشتی کەشتی ئەنجامدرا و گۆشەگیری شەرمەزارکرا.

لە شاری سیدنی ئوستوڕالیا بە پێشەنگایەتی نەجەکەدە لەدژی گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەر گەلی کورد، چالاکیەکان بەردەوامن.

لە چوارچێوەی کەمپەینی " ئازادی بۆ عەبدوڵلا ئۆجالان – ئێستا" بە کەشتی لە دەریای هاربۆر لە ناوەندی شاری سیدنی، گەشتی کەشتی بۆ ماوی سێ کاتژمێر ئەنجامدرا.

ئوستوڕالیەکان بە وتنەوەی دروشم پشتگیریان لە چالاکیەکە کرد.

بەناوی کۆمیتەی ئامادەکار قسەکرا و ئاماژەی بەوەکرا:

" سەرەتا ئەمریکا و زۆر وڵاتانی ئەوروپا دەترسن کە داواکاری دیموکراسی، یەکسانی و ئازادی لە رێگەی دیالۆگەوە چارەسەر ببێت. رێبەری گەلی کورد عەبدوڵلا ئۆجالان، بەر لە ٢٤ ساڵ بۆ ئەوەی لەسەر ئەم بناغەیە کێشەی کورد چارەسەر ببێت، چووە ئەوروپا و دەوڵەتانی ئەوروپا ئەویان قبوڵ نەکرد. بوون بە هاوکاری پیلانگێڕیەکە و عەبدوڵلا ئۆجالانیان رادەستی تورکیا کرد. پێویستە سی پی تی و نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کۆتاییهێنان بە سیستمی ئەشکەنجەی ئیمڕالی ئەرکی خۆیان جێبەجێ بکەن و بە زوترین کات بچنە ئیمڕالی. پێویستە حکومەتی ئوستوڕالیا و دەزگا کۆمەڵایەتییە مەدەنیەکانی ئوستورالیا، لەدژی سیاسەتی گۆشەگیری بێدەنگ نەبن."

ف.ق