لە تۆلۆسی یادی زیلان کرایەوە

گەریلای پەکەکە زیلان (زەینەب کناجی) کە لە چالاکیەکی گیانبازیدا لە ٣٠ی حوزەیرانی ١٩٩٦ لەدژی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە دەرسیم شەهید بوو. لە شاری تۆلۆسی فەڕەنسا یادی زیلان کرایەوە.

بە بۆنەی ٢٦مین ساڵیادی چالاکی فیدایی زیلان لە شاری تۆلۆسی باشوری فەڕەنسا مەراسیمێک ئەنجامدرا.

مەراسیمەکە بە پێشەنگایەتی تەڤگەری ژنانی کورد، بە خولەکێک رێزگرتن بۆ گیانی پاکی شەهیدان دەستیپێکرد. لە مەراسیمەکەدا بەڵگە فیلمێک لەبارەی زیلان (زەینەب کناجی ) پێشکەشکرا.

ف.ق