لە ڤییەنا دەوڵەتی تورک ئیدانە کرا

دەوڵەتی تورک، کە قوربانیانی بوومەلەرزەکەی بە دیار مردنەوە بەجێهێشت، لە ڤیەننا ئیدانە کرا.

لە شاری ڤییەنای پایتەختی نەمسا ڕێپێوانێک بە پێشەنگایەتی یەکێتیی هێزە دیموکراتیکەکان لە ئەورووپا (ADGB) و پارتە سیاسییەکانی کورد، بۆ ئیدانەکردنی دەوڵەتی تورک ڕێکخرا، کە دوای بومەلەرزەکە خەڵکی بە دیار مردنەوە بەجێهێشت.

نزیکەی ٣٠٠ کەس ئامادەی ڕێپێوانەکە بوون و دوای خولەکێک ڕێزگرتن بۆ یادی ئەو کەسانە، کە لە بوومەلەرزەکەدا گیانیان لەدەستداوە، رێپێوانەکە دەستیپێکرد.

لە چالاکییەکەدا ڕاگەیاندراوی هاوبەش، کە لەلایەن ADGB و لایەنە سیاسییەکانی کوردەوە ئامادەکرابوو، خوێندرایەوە.

لە وتەکاندا ڕاگەیاندرا، گیانلەدەستدانی دەیان هەزار کەس بەهۆی کەمتەرخەمیی دەوڵەتەوە بووە و ڕاشیانگەیاند، "ئەمە کارەساتێکی سروشتی نییە، بەڵکو کۆمەڵکوژیی دەوڵەتە".

بە درێژایی ڕێپێوانەکە دروشمەکانی "شانبەشان لە دژی فشیزم" و "ئەردۆغان بکوژ و فاشیست" دەوترایەوە.

ژ.ت