لە ڤییەنا هێرشەکانی دەوڵەتی تورک ئیدانەکرا

هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر مەتینا، زاپ و ئاڤاشین دەستیپێکردووە لە ڤییەنا ئیدانەکرا.

لە شاری ڤییەنای پایتەختی وڵاتی نەمسا هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر بۆسەر مەتینا، زاپ و ئاڤاشین ، ئیدانەکرا.

چالاکییەکە بەدەسپێشخەری تەکۆژن و تەڤگەری گەنجانی شۆرشگێڕ لە بەردەم بینای پەرلمان بەرێوە چوو. کوردان و دۆستەکانیان بەشداری مەراسیمەکە بوون و هێرشی داگیرکاری دەوڵەتی تورکیایان ئیدانەکرد.

چالاکییەکە بە درووشمی " بژی سەرۆک ئاپۆ" و " بژی بەرخۆدانی گەریلا" کۆتایی هات.

ک-ش