لە ڕووسیا پیلانگێڕیی ١٥ی شوبات ئیدانەکرا
کوردستانیان لە هەرێمی ستراڤراپۆلی ڕوسیا بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەکدا پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی دژ بە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان شەرمەزارکرد.
کوردستانیان لە هەرێمی ستراڤراپۆلی ڕوسیا بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەکدا پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی دژ بە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان شەرمەزارکرد.
کوردستانیان لە هەرێمی ستراڤراپۆلی ڕوسیا بە بۆنەی ٢٤هەمین ساڵیادی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ١٥ی شوباتی ١٩٩٩ کۆبوونەوە، کە ئەو پیلانگێڕیە لە دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئەنجامدرا.
ئەڤینار بازۆیڤ سەرۆکی کۆمیتەی ڕۆشنبیری خۆبەڕێوەبەریی کورد و یاسین ئەخمەدۆڤ ئەندامی خۆبەڕێوەبەریی هەرێمەکە بە ناوی چالاکوانانەوە وتەیان پێشکەشکرد.
لە وتەکانیاندا ڕایانگەیاند، هێزە پیلانگێڕەکان، نۆکەرەکانیان و هێڵی خیانەت هەرگیز سەرناکەون و ڕایانگەیاند، سەرکەوتن بۆ گەریلاکانی ئازادییە.
لە ڕاگەیاندراوی چالاکییەکەدا هاتوە، "پیلانگێڕیی ١٥ی شوباتی ١٩٩٩ لە دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە چوارچێوەی ئەو چەمک و دیدەدا ئەنجامدرا، کە هێزەکانی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری لە دژی مۆدێرنیتەی دیموکراتیک ئەنجامیان دا. گۆشەگیریی تووندی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەردەوامیی ئەو پیلانگێڕییە".
ئاماژەیان بەوەشکرد، ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ماوەی ٢٤ ساڵە لە هەلومەرجێکی گۆشەگیریی تونددا بە دیل گیراوە و ٢ ساڵە ڕێگەی پێنەدراوە لەگەڵ بنەماڵە و پارێزەرەکانی کۆببێتەوە و داوایان لە هەموو هێزە پێشکەوتنخوازەکان و دیموکراسیخوازانی جیهان کرد، کە لە دژی ئەو پێشێلکارییە هەڵوێستیان هەبێت.
لەکۆتایدا ئەوەشیان ڕاگەیاند، گەلی کورد بەرامبەر ئەو زوڵم و پەلامارانە سەر دانانەوێت و ڕۆڵە قارەمانەکانی کوردستان وڵاتەکەیان ئازاد دەکەن و وتیان: "تێکۆشانی گەلی کورد ڕۆژ بە ڕۆژ بەرەو پێش دەچێت و ئەم تێکۆشانەمان بەبێ پسانەوە تا ئازادیی ڕێبەرمان عەبدوڵا ئۆجالان بەردەوام دەبێت".
ژ.ت