بە دیمەن

لە ئەمریکای لاتین چالاکی ئەنجامدرا: ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان!

چالاکییەکان بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە کۆڵۆمبیا و مەکسیک و ئەرژەنتین بەردەوامە.

چالاکییەکان لە چوارچێوەی قۆناغی دووەمی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسیی بۆ پرسی کورد" لە ئەمریکای لاتین بەردەوامە. لە کۆڵۆمبیا و مەکسیک و ئەرژەنتین بۆ شکاندنی گۆشەگیری سیستەماتیکی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان چالاکی بەردەوامە.

ئەرژەنتین

تەڤگەری ژنانی کوردستان بەشداری کۆبوونەوەی ژنانی فرەنەتەوە بوون کە ساڵانە لە ئەرژەنتین ئەنجام دەدرێت. یەپەژەش پەیامێکی بینراوی بۆ کۆبوونەوەکە لە جوجو نارد. هەروەها لە چالاکییەکەدا بروشور دابەشکرا.

تەڤگەری ژنانی کوردستان و کۆمیتەی یەکگرتن سیمیناریان لەسەر بابەتی موخێرس لا سێکستا، کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیکی کوردستان و ئۆتۆنۆمی چیاپاسی زاپاتیست ئەنجامدا. هەروەها لەگەڵ گەلی ئابراپامپا کە لە سنووری بۆلیڤیا دەژین و لە ساڵانی ڕابردوودا لە بەرخۆدانێکی گەورەدا بوون بۆ خاکەکەیان کۆبوونەوەیەک بەڕێوەچوو و سیمینارێک لەسەر خۆسەری و کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیک بەڕێوەچوو. لە چوارچێوەی هەمان پرسدا، کۆبوونەوەیەک لەگەڵ خەڵکی ڕەسەنی دانیشتووی شاری سالیناس گراند بەڕێوەچوو.

مەکسیک

تەڤگەری ژنان و کۆمیتەی یەکگرتن لە مەکسیک زنجیرە چالاکییەکیان ئەنجامدا. کۆڵەکتیڤی ساندۆڤال پێشانگای شێوەکاری "فیکر، زیکر، چالاکی" کردەوە و تا ٢٣ ی تشرینی یەکەم بەردەوام دەبێت. ئەندامانی کۆڵەکتیڤەکە بانگەوازیان کرد دژی گۆشەگیری. بەهەمانشێوە تەڤگەری ژنانی کوردستان و کۆمیتەی یەکگرتن و ڕادیۆی زاپۆت بەرنامەیەکی تایبەتیان دەربارەی گۆشەگیری پێشکەش کرد.

کۆڵۆمبیا

تەڤگەری ژنانی کوردستان_ژنان ئایندە دەنووسنەوە لەسەر دیواری زانکۆی زانکۆی ئەنتیۆکیا لە شاری مێدێلینی کۆڵۆمبیا وێنەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان نەخشاند. خوێندکارانی زانکۆکەکە کە زانکۆیەکی بەناوبانگی وڵاتەکەیە پشتگیری چالاکییەکەیان کرد و لەسەر فیکری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان گفتوگۆیان کرد.