لە ئۆپراسیۆنی پاکتاوکردنی سیاسی لە ئیستەنبول ٤ کەس دەستگیرکران

لە ئۆپراسیۆنی پاکتاوکردنی سیاسی لە ٨ی ناوچەى ئیستەنبول دا بەڕێوەبەران و ئەندامانی هەدەپە و بە گشتی ٤ کەس دەستگیرکران.

داواکاری گشتیی کۆماری ئیستەنبول بڕیاری زنیدانیکردنی بۆ ١٢ کەس دەرکردووە و لە چوارچێوەی ئەو بڕیارەدا هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتای سەر چەندین ماڵ و تاوەکو ئیستا ٤ کەسیان دەستگیرکردووە. کەسە دەستگیرکراوەکان براون بۆ بەڕێوبەرایەتیی ئاسایشی ئیستەنبول.

کەسە دەستگیرکراوەکان بریتین لە: فەنەر گیونان، ئەحمەد سوباشی لە بەرێوەبەری هەدەپەى شار و کارمەندی ئاسایشی رێکخستنی شار مستەفا تورگوت و محەمەد سەعید بۆر هاوسەرۆکی هەدەپە لە ناوچەى بەی ئۆغڵو.

ژ.ت