لە ئەرمینیا یادی قوربانیانی کۆمەڵکوژی ئەرمەنەکان کرایەوە

ئەرمەن و کوردەکان لە ئێریڤانی پایتەختی ئەرمینیا، یادی قوربانیانی کۆمەڵکوژی ئەرمەنەکانیان کردەوە.

بەبۆنەی ١٠٦مین ساڵیادی کۆمەڵکوژی ئەرمەنەکان، گەلی ئەرمەن لە گۆڕەپانێکی ئێریڤان کۆبوونەوە. دوای مەراسیمی فەرمی دەوڵەت، جەماوەری کاتژمێر ١٢:٠٠ رووی کردە گۆڕەپانی یادکردنەوەکە. چەپکە گوڵ لە گۆڕەپانەکە دانران.

شاندێکی یەکێتی ژنانی ئازاد، کۆمیەتی کوردستان و راوێژی گەلی کورد لە کوردانی ئەرمەنستان بەشداریان لە مەراسیمەکەدا کرد. ئەندامانی شاندەکە رایانگەیاند، ئێمەی کورد و ئەو دەزگایانەی کە لە ئەرمینیا دەژین، لەبەرئەوەی لە سالێ ١٩١٥دا گەلی ئەرمەن قڕکرا، دەوڵەتی عوسمانی و دەوڵەتی تورک شەرمەزار دەکەین و رایدەگەیەنین کە لەم رۆژە رەشەدا لەگەڵ گەلی ئەرمەنداین و ئازاری ئەوان ئازاری ئێمەیە."

ف.ق