لە ئەسینا ڕێپێوانێک لە دژی فاشیستەکان رێکخرا

لە ئەسینا بە بەشداریی گەنجانی تەجەشە، چەپەکان، سۆسیالیستەکان، کۆمۆنیستەکان و ئەنارکیستەکان لە دژی پارتی بەرەبەیانی زێڕینیی ڕاستڕەو ڕێپێوان ئەنجامدار.

لە ئەسینای پایتەختی یۆنان ڕێپێوانێک لە دژی گروپی ڕاستڕەوی بەرەبەیانی زێڕین ڕێکخرا. بڕیار بوو گروپی ناوبراو سەردانی مۆنۆمێنتی ئەو سەربازانە بکەن، کە لە قەیرانی دوورگەی (IMIA) دا کوژرابوون.

ئەندامانی بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) و چەندین وڵاتپارێز، چەپ، سۆسیالیست، کۆمۆنیست و ئەنارکیست بەشدارییان لە چالاکییەکەدا کرد و رێگرییان لەوە کرد، کە گروپەکە فاشیستەکە بڕۆن بۆ سەر مۆنۆمێنتەکە.

گەنجانی تەجەشە لە مەراسیمەکەدا سەرنجیان خستە سەر  ڕۆڵی پارتی بەربەیانی زێڕین لە پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی لە دژ بە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.

هەروەها بانگەوازێک بۆ ڕێپێوانێکی درێژ مەودای ٣ ڕۆژە لە لاڤریۆ کرا و ڕێپێوانەکە بە دروشمی "تێکۆشان بۆ ئازادی رێبەر ئاپۆ" بەڕێوەدەچێت.

ژ.ت