لە یونان ڕێپێوانی دژی پیلانگێڕێ ٢ رۆژە بەردەوامە

لە تونان لەدژی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی ڕێپێوانی درێژمەودا ٢ رۆژە بەردەوامە. لە ڕێپێوانەکەدا راگەیەنرا کە تاوەکو کۆتایی لەگەڵ ڕێبەر ئۆجالاندان.

لە یونان ڕێپێوانی دژی پیلانگێڕی ١٥ی شوبات لە شاری ماراتۆنای ٢ رۆژە بەردەوامە.

ڕێپێوانەکە بە پێشەنگایەتی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێر و تەکۆژن بە دروشمی ؛ لەگەڵ ڕێبەری ئازاد، ئازادی سەردەکەوێت' ئەنجامدرا و ٢ رۆژە بەردەوامە. بە سەدان کوردستانی و گەنج لە ناوەندی شاری ماراتۆنای کۆبونەوە و چەندین کاتژمێر ڕێپێوانەکە بەردەوام بوو.

' تاوەکو دوایین دڵۆپی خوێنمان لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ دەبین'

لە ڕێپێوانەکەدا ئەرکان ئەکینجی، ئەلەنی جاسیلۆپۆلۆ و ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی سایریزا ئانگیلۆس گۆگئۆغلۆ قسەیان کرد.

ئەرکان ئەکنجی هاوسەرۆکی ناوەندی کەلتوری وتی، " پلانیان ئەوە بوو کە بە دەستگیرکردنی ڕێبەر ئاپۆ گەلی کورد دیل بکەن و ڕێبەر ئاپۆ بێکاریگەر بکەن. بەڵام سەرنەکەوتن. ئێستا لە زۆر وڵاتی ئەوروپا چالاکی ڕێپێوانی درێژمەودا ئەنجام دەدرێت. ئێمەش دەڵێین، تا دوایین دلۆپی خوێنمان لەگەڵ ڕێبەرمان دەبین."

ئەلەنی جاسیلۆپۆلۆ وتی، کاتێک ڕێبەر ئۆجالان چووەتە یونان ئەو منداڵ بووە و ئەو کاتە بینیویەتی و وتی، " ئۆجالان بووە هیوای گەلان."

ڕێپێوانەکە بە دروشمی ' بێ سەرۆک ژیان نابێت' و ' بژی سەرۆک ئاپۆ' کۆتایی هات.

ف.ق