لە زانکۆی لەندەن ستاندی کۆکردنەوەی واژۆ لەدژی قەدەغەی سەر پەکەکە دانرا

لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا، ستاندی کۆکردنەوەی واژۆ لەدژی قەدەغەی سەر پەکەکە دانرا و پێشوازیەکی گەرمی لێکرا.

لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا، چالاکوانانی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێر و تەکۆ ژن، بۆ دەرکردنی پەکەکە لە لیستی تیرۆر بەردەوامی بە چالاکیەکانیان دەدەن.

خوێندکاران لە سکۆڵ ئۆف ئەکۆنۆمیست لۆندۆن ستاندیان دانا و لەبارەی قەدەغەی سەر پەکەکە خوێندکارانیان ئاگادار کردەوە.

هەروەها کتێبەکانی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد، کتێبەکانی پەکەکە بڵاوکرانەوە و ژمارەیەکی زۆر واژۆ کۆکرانەوە.

ف.ق