لە زۆرێک لە وڵاتاندا رێپێوانی "ئازادی بۆ ئۆجالان" رێکخرا

کوردستانیان لە بەلجیکا، ئەڵمانیا، فەرەنسا و هۆڵەندا لەگەڵ دۆستەکانیان رایانگەیاند، "ساڵی ٢٠٢٢ دەکەنە ساڵی ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و دەستیان بە رێپێوانی دوو رۆژە کرد.

پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی لە  ١٥ی شوباتی ١٩٩٩دا لە دژی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ئەوروپا لە رێکخستنی چالاکی ئیدانە کرا.

بە بۆنەى ٢٣هەمین ساڵیادی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی لە دژی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لە بەلجیکا، فەرەنسا و ئەڵمانیا رێپێوانێکی ٢ رۆژە بۆ ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد رێکخرا.

لە شارەکانی رێن، ڤانیس و لۆرینتی فەرەنسا و لە شاری لیوڤیمنی بەلجیکا تاوەکو بروکسل رێپێوانێک بۆ ماوەی ٢ رۆژ رێکخرا. هەروەها لە شارەکانی کیل و هانۆڤەری ئەڵمانیا و لە شاری ئامێستردامی هۆڵەندا رێپێوانی "ئازادی بۆ ئۆجالان" بەڕێوەچوون.

راگەیاندراو لەسەر پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ١٥ی شوبات بڵاوکرایەوە و بەسەر هاووڵاتییانی سنووری چالاکییەکاندا دابەشکران.

چالاکوانان دروشمەکانی "بژی سەرۆک ئاپۆ"، "کوردستان بۆ فاشیزم دەبێتە گۆڕستان" دەوتەوە.

لە رێپێوانەکاندا لە چوارچێوەی کەمپەینی "پەکەکە گەلە و گەل قەدەغە ناکرێت" ژمارەیەکی زۆر ئیمزا بۆ دەرهێنانی ناوی پەکەکە لە لیستی قەدەغەدا کۆکرایەوە.

لە رێپێوانەکاندا هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر مەخمور، شەنگال و رۆژئاوا ئیدانەکران و لەبارەی هێرش و تاوانەکانی دەوڵەتی تورکەوە زانیاری بە هاووڵاتییان و چالاکوانی و رای گشتی درا.

ژ.ت