لە زوریخ یادی تاش و ئاکار کرایەوە
مەتین مینتاش، نوێنەری کۆماو لە مەراسیمی یادەکەدا وتی: "ئەم هەڤاڵانە بە چالاکییەکەیان بە توندی ڕەخنەیان لە ئێمە گرت، ئەو چالاکییانەیان بانگەوازێکە بۆ ئازادی ڕێبەرایەتیمان".
مەتین مینتاش، نوێنەری کۆماو لە مەراسیمی یادەکەدا وتی: "ئەم هەڤاڵانە بە چالاکییەکەیان بە توندی ڕەخنەیان لە ئێمە گرت، ئەو چالاکییانەیان بانگەوازێکە بۆ ئازادی ڕێبەرایەتیمان".
وەیسی (بوبۆ) تاش بۆ ئەوەی سەرنجەکان ڕاکێشێتە سەر گۆشەگیریی سیستماتیک لە دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ١٢ی کانوونی دووەمدا ئاگری لە جەستەی بەردا و مەحەمەد ئاکاریش بە هەمان شێوە لە ١٦ی کانوونی دووەم دا چالاکیی ئەنجامدا. لە شاری زوریخی سویسرا بە ڕێکخستنی چالاکییەک یادیان کرایەوە.
مەراسیمی یادکردنەوەکە لە ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد بە پێشەنگایەتی کۆمەڵەى بنەماڵەى شەهیدان و بێسەروشوێنکراوان (کۆماو - KOMAW) بەڕێوەچوو. هەڤاڵانی ئاکار و تێکۆشانی وەیسی تاش و چەندین کەسی تری کوردستانی بەشداریان تێدا کرد.
لە کەسایەتیی وەیسی تاش و محەمەد ئاکاردا ڕێز لە یادی هەموو شەهیدانی تێکۆشانی کورد گیرا.
مەتین مینتاش بە ناوی کۆماووە وتی: "هەڤاڵ بوبۆ تاش و محەمەد ئاکار ویستیان بە چالاکیەکانیان پەیاممان بۆ بنێرن. ئەو چالاکیانە رەخنەن، کە لە ئێمە گیراوە. ئەو چالاکییانە بۆ بەدیهێنانی ئازادیی ڕێبەرایەتیمان ئەنجامدران. دەبێت ئێمە پەیوەستی یادی شەهیدانمان بین و تێکۆشان بە سەرکەوتن تاجدار بکەین و ڕێبەرایەتی، گەلی کورد و کوردستان ئازاد بکەین".
دوای قسەکانی مینتاش، بە فیلمێک ژیانی ئەو دوو شەهیدە بۆ ئامادەبوان نمایش کرا.
یادەکە لە دوای پێشکەشکردنی وتەی هەڤاڵانی بوبۆ تاش و نوێنەرانی رێکخراوەکان، بە وتنەوەی دروشمی "شەهید نامرن" کۆتایپێهات.
ژ.ت