لە زوریخی سویسرا چالاکیی 'ئازادی بۆ ئەجەوید پیرئۆغڵو' بەڕێوەچوو
پێش دانیشتنی دادگا لەبارەی شۆڕشگێڕی تورک ئەجەوید پیرئۆغڵو و بڕیاری ڕادەستکردنی بە تورکیا، کە زیاتر لە ساڵ و نیوێکە لە سربیا زیندانیکراوە، چالاکی بۆ ئازادیی ئەجەوید ئەنجامدرا.
پێش دانیشتنی دادگا لەبارەی شۆڕشگێڕی تورک ئەجەوید پیرئۆغڵو و بڕیاری ڕادەستکردنی بە تورکیا، کە زیاتر لە ساڵ و نیوێکە لە سربیا زیندانیکراوە، چالاکی بۆ ئازادیی ئەجەوید ئەنجامدرا.
پێکهاتەکانی بزووتنهوهی شۆڕشگێڕی یهكگرتووی گەلان (هەبەدەهە - HBDH) بە ئامانجی داوای ئازادکردنی ئەجەوید پیرئۆغڵو لە شاری زوریخی سویسرا لە بەردەم کونسوڵخانەی سربیا کۆبونەوە و ڕاگەیاندراویان خوێندەوە.
ڕاگەیاندراوەکە به زمانی ئەڵمانی خوێندرایەوە و تیایدا هاتووە، ئەجەوید پیرئۆغڵو لە ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠٢١ لە فڕۆکەخانەی سربیا دەستگیرکرا و لەو کاتەوە تا ئێستا ماوەی ١٨ مانگە بە ناهەقی زیندانیکراوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، "ئەجەوید پیرئۆغڵو لە دژی پێشێلکارییەکانی مافەکنی مرۆڤ و ئەو ناهەقیانەی بەرامبەری ئەنجام دەدرێن، ماوەی ١٣٦ چالاکیی مانگرتن لە خواردنی ئەنجامدا. ئەجەوید پیرئۆغڵو، کە لە ساڵی ١٩٩٢ەوە لە تورکیا بۆ دیموکراسی و سۆسیالیزم تێدەکۆشێت، شۆڕشگێڕێکی ئینتەرناسیۆنالیستی تورکیایە و بەشداریی لە بەرخۆدانی گەزی و شۆڕشی ڕۆژئاوادا کردووە".
لە راگەیەندراوەکەدا داوا لە دەوڵەتی سربیا کراوە، لە دانیشتنی رۆژی ١٨ی کانوونی دووەمی دادگادا ناهەقی و نادادیی سەر ئەجەوید پیرئۆغڵو هەڵبگیرێت و "ئێمە دەمانەوێت هەلومەرجی دادگاییکردنێکی دادپەروەرانە بۆ ئەجەوید پیرئۆغڵو بڕەخسێنرێت، داوای پەنابەریی ئەجەوید لەلایەن دەوڵەتی سربیاوە قبوڵ بکرێت و ئازاد بکرێت".
لە کەسایەتی ئەجەوید پیرئۆغڵودا چالاکیەکە بە وتنەوەی دروشم و داوای ئازادکردنی زیندانیانی سیاسی، کۆتایی پێهات.
ژ.ت