پرۆفیسۆری یاریدەدر د.بوڵەنت یوجەل کە لە کۆلێژی یاسای زانکۆی ئانادۆڵ مامۆستایە لەبەر ئەوەی لە ٩ی کانونی دوەمی ٢٠٢٣ لە تاقیکردنەوەدا لەبارەی داخستنی هەدەپە پرسیارێکی هێنابووە، لەلایەن راگری زانکۆکەوە بۆ ماوەی ٣ مانگ دوورخرابووەوە.
بە گوێرەی راگەیەندراوێک کە لە هەژماری کۆمیتەی گەنجان لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکاندا بڵاوکراوەتەوە، پرۆفیسۆری یاریدەدر د. بوڵەنت یوجەل لەبەر ئەوەی لە تاقیکردنەوەی بنەما گشتییەکانی یاسای دەستوردا پرسیارێکی لەبارەی داخستنی هەدەپەوە کردووە، بڕیار دراوە کە بۆ ماوەی ٣ مانگ لە ئەرکەکەی دووربخرێتەوە.
سەرۆکایەتی زانکۆ تاویکردنەوەکەی ٩ی کانونی دووەمی ٢٠٢٣ی هەڵوەشاندووەتەوە و لە پەیامێکدا کە بۆ خوێندکارانی ناردووە باسی لەوەکردووە کە تاقیکردنەوەکە لە ١٩ی کانونی دووەمدا ئەنجام دەدرێتەوە.
هـ .ب