لەبەردەم باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە دۆسەڵدۆڵف چالاکی ئەنجامدرا

کوردستانیان لەبەردەم باڵیۆزخانەی ئەمریکا، بەئامانجکردنی سێ سیاسەتمەداری کوردیان شەرمەزار کرد.

بڕیاری ئەمریکا لەبارەی ٣ بەرپرسی تەڤگەری ئازادی کوردستان، لە دۆسەڵدۆڵف شەرمەزارکرا.

کوردستانیان لە بەردەم باڵەخانەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە دۆسەڵدۆڵف کۆبونەوە. لە چالاکیەکەدا کە کاتژمێر ١٥:٠٠ دەستیپێکرد، پانکارتی 'ئەوان تیرۆریست نین، سیاسەتمەدارن کە تێکۆشانی ئابڕۆمەندانەی گەل بەڕێوەدەبن" و "دەوڵەتی تورک قڕدەکات و ئەمریکا و ناتۆ هاوکاری دەکەن"، بەرزکرانەوە، هەروەها دروشمی "بژی بەرخۆدانی گەریلا" و "دیکتاتۆر ئەردۆغان" بەرزکرایەوە.

لە چالاکیەکەدا ئەنگین سەڤەر هاوسەرۆکی فەد مەد قسەی کرد و ناڕەزایی بەرانبەر هەوڵدانەکان بۆ تیرۆریزەکردنی تێکۆشانی ئازادی کورد پیشاندا و ئاماژەی بە هێزە نێودەوڵەتیەکاندرا کە پشتگیری لە دەوڵەتی تورک دەکەن کە داگیرکەری، تاڵان و قڕکردن ئەنجام دەدات. لە چالاکیەکەدا هێرشی داگیرکەری لەدژی هەرێمەکانی پاراستنی میدیا شەرمەزارکرا.

چالاکی بە بەرخکردنەوەی دروشم کۆتایی هات.

ف.ق