له‌ دارمشتاد شه‌هیدانی هه‌فتانین به‌بیرهێنرانه‌وه‌

له‌ شاری دارمشتادی ئه‌ڵمانیا له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌ی كورد و كۆماو شه‌هیدان به‌ بیرهێنرانه‌وه‌.

له‌ چالاكی یادكردنه‌وه‌ی شه‌هیدانی هه‌فتانیندا مه‌هتاب ئۆزده‌میر (دیجله‌ فرات)، نه‌سرین ئیبراهیم (ئامارگی جودی)، عه‌بدولوه‌سیف ماڤنه‌هیر (شاهین ئامه‌د) و رایف بارچین (عه‌گید به‌رخودان) كه‌ له‌ ٢٠ی ئابی ٢٠٢١دا شه‌هیدبوون، به‌ سه‌دان كوردستانی و ژماره‌یه‌كی زۆر بنه‌ماڵه‌ ئاماده‌بوون.

له‌سه‌ر ناوی كۆماو لوقمان جزیری قسه‌ی كرد و به‌ڵێنی گوڕدان به‌ تێكۆشانی به‌ هه‌موو شه‌هیدان دا.

رۆژنامه‌وان و سیاسه‌تمه‌دار نیعمه‌ت سه‌ڤه‌نیش سه‌رنجی راكێشا بۆ سه‌ر هێرشه‌ داگیركارییه‌كان و تێكۆشانی شكۆمه‌ندانه‌ی گه‌ریلا و وتی، " ئه‌گه‌ر ئێمه‌ پشتیوانی له‌ تێكۆشانی شه‌هیدان نه‌كه‌ین، چه‌وساندنه‌وه‌ كۆتایی نایات".

سه‌ڤه‌ن باسی له‌وه‌كرد، كه‌ ده‌وڵه‌تی تورك هه‌بوونی خۆی له‌ له‌ناوبردنی گه‌لی كورددا ده‌بینێته‌وه‌ و داوای له‌ هه‌موو كوردان كرد كه‌ تێكۆشان به‌گوڕتر و گه‌وره‌تر بكه‌ن.

له‌سه‌ر ناوی ته‌ژه‌كه‌-ئه‌ ره‌حیمه‌ بافه‌ش وتی، "شه‌ڕڤانانمان له‌ دژی دوژمنی دڕنده‌ خۆڕاگری ده‌كه‌ن" و شه‌هیدانی به‌ بیرهێنایه‌وه‌.

له‌ چالاكیه‌كه‌دا كه‌ باوكی بارچینیش قسه‌ی كرد، خوشكه‌كه‌ی شیلان بارچینیش هۆنراوه‌یه‌كی خوێنده‌وه‌.

له‌ چالاكیه‌كه‌دا به‌ڵگه‌ فیلمێك له‌سه‌ر ژیانی ٤ شه‌هیده‌كان نمایش كرا.

هـ . ب