لە ساڵیادی پیلانگێڕیی بەرامبەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالاندا بە پێشەنگایەتی ناوەندی کۆمەڵگای کوردی دیموکراتیک لە شاری نەرویجی ئۆسلۆ، لەبەردەم وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتەچالاکی ئەنجامدرا. شاندێکی کوردستانیان و دۆستانیان لەگەڵ کارڵ.پ . سالیکاس بەرپرسی بەشی تورکیای وەزارەتەکە کۆبوونەوە.
نوێنەری نەجەدەکەی ئۆسلۆ ئەندام ئاسۆ کە لە شاندەکەدا بوو رایگەیاند، "رێبەر عەبدوڵا ئۆجالان ٢٤ ساڵە لە هەلومەرجێکی دژواردا لە ژوورە تاکەکەسییەکەیدایە و پەیوەندییەکانی لەگەڵ دەرەوەش پچڕێنراون. رێگەنادەن پاڕێزەر و بنەماڵەکەی ببینێت. سی پی تی چاوی بەسەر ئەو پێشێلکارییانەدا دەنوقێنێت کە لە ئیمراڵی روودەدەن. پەرلەمانی ئەوروپا بڕیار دەدات و جێبەجێی ناکات. ئۆجالان تاکە سەرۆکە کە کورد متمانەیان پێیەتی و بەشێکی حاشاهەڵنەگری چارەسەری پرسی کوردە لە رێگەی ئاشتیانەوە.
کارل پ. سالیکاسیش وتی کە لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ پرسی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەکات و چەندین جار لە سەر ئەو بابەتە و بابەتەکانی دیکەی پەیوەست بە مافەکانی مرۆڤەوە قسەی لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا کردووە.
دوای دیدارەکە چالاکوانان بەرەو ناوەندی ئۆسلۆ رێپێوانیان کرد و لەبارەی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ١٥ی شوباتەوە بڵاوکراوەیان بڵاوکردەوە و پلاکاردی "ئازادی بۆ ئۆجالانیان" بەرزکردەوە.
هـ . ب