مەخەدەشە سڵاوی نارد بۆ بەرخۆدانی زاپ، مەتینا و ئاڤاشین

ئەنجومەنی خۆبەڕێوبەری دیموکراتیکی شەنگال- مەخەدەشە، ڕایگەیاند: هێرشی داگیرکەران بۆسەر شەنگال، قامشلۆ و هەرێمەکانی گەریلا لەیەک جیا نیین و پێویستە پێکەوە خاوەنداری لە بەرخۆدانی گەریلا بکەین.

ئەنجومەنی خۆبەڕێوبەری دیموکراتی شەنگال- مەخەدەشە، لەسەر هێرشە داگیرکەرانەکەی دەوڵەتی تورک بۆسەر هەرێمەکانی ئاڤاشین، مەتینا و زاپ و بەرخۆدانی گەریلا ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا دوای پشتیوانی لە بەرخۆدانی گەریلا، هاتووە: گەلەکەمان و هێزەکانمان کە لە لەناوبردنی چەتەکانی داعش، ڕۆڵێکی گەورەیان گێڕا، لە ڕۆژئاوای کوردستان، شەنگال و هەرێمەکانی پاراستنی مەدیان دەبنە ئامانجی هێرشێکی بەرفراوان، گەلەکەمان لە هەموو شوێنێک لە پاڵ هێزەکانی خۆیەتی و ئێستا لەدژی دوژمنێکی دڕندە تێدەکۆشن.

هەروەها هاتووە: هەڕەشە و هێرشەکان بۆسەر ئیرادەی خەڵکی شەنگال، هەوڵدان بۆ بێکاریگەرکردنی یەبەشە، یەژەشە و ئاسایشی ئێزدیخان، هێرش بۆسەر هەرێمەکانی گەریلا و هێرشی چەتەکانی دیفاع وەتەنی لە قامشلۆ، لەیەک جیا نیین و لە پشت هەموو ئەو هێرشانەدا دەستی دەوڵەتی تورک هەیە و لە درێژەی جێبەجێی کردنی پرۆژەی عوسمانیی نوێی دایە.

لە کۆتاییدا هاتووە: لەسەر ناوی خەڵکی شەنگال، داوا لە هەموو کوردان و ئازادیخوازان دەکەین، کاتی ئەوە هاتووە کە سنوورێک بۆ داگیرکەری دابنرێت و پێکەوە خاوەنداری لە بەرخۆدانی گەریلا بکەین، کۆمەڵگای ئێزدی لە سایەی خوێنی سەدان شەڕڤان و گەریلا ئازاد بووە، بە ڕێزدارییەوە سڵاو لە بەرخۆدانی مەتینا، ئاڤاشین و زاپ دەکەین و دەڵێین؛ لەگەڵتانین."

ک-ش