موش: سزای زیندانی بەسەر ٥ کەسدا سەپێنرا
لە ٩ کەس کە لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنەکانی قڕکردنی سیاسیدا لە ناوچەی کوپی شاری موش دەستگیر کرابوون، سزای زیندانی بەسەر ٥ کەسدا سەپێنرا.
لە ٩ کەس کە لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنەکانی قڕکردنی سیاسیدا لە ناوچەی کوپی شاری موش دەستگیر کرابوون، سزای زیندانی بەسەر ٥ کەسدا سەپێنرا.
هێزە ئەمنیەکانی رژێمی ئاکەپە-مەهەپە لە ناوچەی کوپی شاری موش لە بەرواری ٨ی کانوونی یەکەم هەڵیان کوتایە سەر ماڵی چەندین هاوڵاتی و لە ئەنجامدا ٩ کەس دەستگیر کرابوون.
٢ کەس لەو ژمارەیە لە بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی ناوچەی گمگم ئازاد کران، ٧ دەستگیر کراوەکەی تریش رەوانەی دادگا کران. لیژنەی دادگا بە تۆمەتی "ئەندامبوون لە رێکخستندا" سزای زیندانی بەسەر ٥ کەسدا سەپاند و رەوانەی زیندان کران.
٢ لە دەستگیرکراوەکانی تریش بە کەفالەت ئازاد کران.
ز.ش