نەتەوە یەکگرتووەکان: ژمارەی قوربانیانی بومەلەرزەکە دوو ئەوەندە زیاد دەکات
بوومەلەرزە ٧.٨ پلەیەکەی ڕۆژی دووشەممەی مەرەش، کە چەندین ناوچەی باکووری و ڕۆژئاوای کوردستان و تورکیا و سوریاشی گرتەوە...
بوومەلەرزە ٧.٨ پلەیەکەی ڕۆژی دووشەممەی مەرەش، کە چەندین ناوچەی باکووری و ڕۆژئاوای کوردستان و تورکیا و سوریاشی گرتەوە...
بوومەلەرزە ٧.٨ پلەیەکەی ڕۆژی دووشەممەی مەرەش، کە چەندین ناوچەی باکووری و ڕۆژئاوای کوردستان و تورکیا و سوریاشی گرتەوە، تا ئێستا زیاتر لە ٢٥ هەزار کەس تیایدا گیانیان لەدەستداوە. بەگوێرەی ڕێکخەری فریاکەوتنی بە پەلەی نەتەوە یەکگرتووەکان، لەوانەیە ژمارەی قوربانییەکان بۆ دوو ئەوەندە بەرز ببێتەوە.
مارتن گریفیتس ڕۆژی شەممە بە سکای نیوزی وت، ئەگەری ئەوە هەیە دەیان هەزار کەسی تر گیانیان لە دەست دابێت. گریفیتس وتیشی، "ئەمە دۆخێکی مەترسیدارە. بەڕاستی ئەوە وەڵامێکی بەهێزی سروشتە. هێشتا خەڵک لەژێر دراوپەردووەکاندان. لەبەر ئەوە، هێشتا بە ژماردنی ژمارەی ڕاستەقینەی گیان لە دەستدانەکان نەکردووە".
گریفیتس ئەوەشی وت، دوای کارەساتەکە ماوەی ٧٢ کاتژمێری یەکەم بۆ ڕزگارکردن بە "کاتی زێڕین" پێناسە کراوە، بەڵام ئەو ماوەیە تێپەڕیوە و هێشتا مرۆڤی زیندوی لە ژێر داروپەردوەکاندا ماون و ڕزگارنەکراون، بۆیە بەڕاستی زۆر زەحمەتە، کە بڕیار بدرێت کەی کاری ڕزگارکردن ڕابوەستێنرێت".
ستێفان دوژارک وتەبێژی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بە بەرنامەی ئەمڕۆی ڕادیۆی بی بی سی ٤ ی ڕاگەیاند، گفتوگۆکان بەردەوامن بۆ زیاتر و باشتر گەیشتن بە ناوچەکانی سوریا و داوای کرد، هەوڵەکانی هاکاریکردن و پشتیوانیکردن بەردەوام بن.
ژ.ت