نەژادپەرستێک هێرشی کردە سەر باڵەخانەی هەدەپە، پارێزگار بەرگری لێکرد
نەژادپەرستێک هێرشی کردە سەر باڵەخانەی هەدەپە بەڵام رێگری لێکرا. پارێزگای بەرگری لە هێرشبەرەکە کرد و وتی، " لە رووی دەروونیەوە تەواو نییە."
نەژادپەرستێک هێرشی کردە سەر باڵەخانەی هەدەپە بەڵام رێگری لێکرا. پارێزگای بەرگری لە هێرشبەرەکە کرد و وتی، " لە رووی دەروونیەوە تەواو نییە."
نەژادپەرستێک بەناوی محەمەد بەیازید هێرشی کردە سەر باڵەخانەی ئەستەنبوڵ. هێرشبەرەکە وتی 'ئێوە تیرۆریستن'، ئەندامانی هەدەپە رێگریان لێکرد و نەیانهێشت خراپەکاری بکات.
هێرشبەرەکە رایگەیاند، ماڵی لە کاغتخانەیە و دوو کەس بەناوەکانی محەمەد و فەرهاد لە مزگەوتی هارمانتەپەوە ئەویان ناردووە کە هێرش بکاتە سەر باڵەخانەی هەدەپە.
ئەندامانی هەدەپە ئەو کەسەیان رادەستی پۆلیس کرد و سکاڵایان تۆمار کرد. بڕیارە هێرشبەرەکە رەوانەی دادگا بکرێت.
دوای هێرشەکە پارێزگەر راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و باسی ئەوەی کرد کە هێرشبەرەکە ساڵێک لەمەوبەر تاوانی ' پەلاماردان و هەڕەشەی رەگەزی' ئەنجامداوە و زیانی بە هەندیک ئامێر گەیاندووە.
پارێزگای بانگەشەی ئەوەی کرد کە هێرشبەرەکە چووەتە نەخۆشخانەی دەروونی و چارەسەر وەردەگرێت و ناوی لە نەخۆشخانەکە تۆمار کراوە. ئەمەش تاوەکو ئێستا پشتڕاست نەکراوەتەوە.
ف.ق