پارکێکی شاری ڕۆما ناوی شەهید لۆرەنزۆ ئۆسەتتێ-ی لێنرا
لە شاری ڕۆمای پایتەختی ئیتالیا پارکێک ناوی شەڕڤانێکی شەهیدی ئەنتەرناسیۆنالیست لۆرەنزۆ ئۆستێ( تێکۆشەر پلەنگ)ی لێنرا.
لە شاری ڕۆمای پایتەختی ئیتالیا پارکێک ناوی شەڕڤانێکی شەهیدی ئەنتەرناسیۆنالیست لۆرەنزۆ ئۆستێ( تێکۆشەر پلەنگ)ی لێنرا.
بە بۆنەی سالیادی ڕزگاری لە فاشیزمی نازییەکان لە سەر خاکی ئیتالیا چالاکی گرینگ بەڕێوە دەچن.
لە شاری ڕۆمای پایتەختی ئیتالیا لە چوار چێوەی ٢٥ی نیسان ساڵیادی رزگاری ئیتالیا لە دەست فاشیزمی نازیەکان ناوی شەڕڤانێکی ئینتەرناسیۆناڵیست شەهید لۆرەنزۆ ئۆرسەت( تێکۆشەر پەلەنگ) کە لە بەرخۆدانی دژبە داعش لە ڕۆژئاوا شەهیدبوو، لە پارکێکی شاری ڕۆما نرا.
چالاکییەکە بەدەستپێشخەری تەڤگەری پارتیزان بەرێوە چوو، هاوکات شەهید لۆرەنزۆ بەبیر هێنرایەوە.
لە قسەکاندا باس لەوەکرا کە پلەنگ لە چاندی پارتیزان دێت. لە پارکەکەدا بۆ یادکردنەوەی تابلۆیەک دانرا.
ویڕای باوک ، خوشک و براکانی لۆرەنزۆ ژمارەیەکی بەرچاو لە رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و هاووڵاتی ئامادەبوون.
لە مەراسیمەکە وێنەی شەهید لۆرەنزۆ و وێنەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ئاڵاکانی یەپەگە و یەپەژە بەرزکرانەوە.
ک-ش