پارێزەران بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ رێبەری گەلی کورد سەردانی بەرپرسانیان کرد
پارێزەرانی عەبدولا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بە مەبەستی ئەنجامدانی چاوپێکەوتن لەگەڵیدا، سەردانی بەرپرسانیان کرد.
پارێزەرانی عەبدولا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بە مەبەستی ئەنجامدانی چاوپێکەوتن لەگەڵیدا، سەردانی بەرپرسانیان کرد.
هەر یەک لە رازیان تورگوت، رێزان ساریجا، سەربای کوکلو و ئیبراهیم بیلمەز پارێزەرانی عەبدولا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بە مەبەستی ئەنجامدانی چاوپیکەوتن لەگەڵیدا، سەردانی داواکاری گشتی بورسایان کرد.
پارێزەرانی رێبەری گەلی کورد، دوای ٨ ساڵ لە بەرواری ٢ و ٢٢ی گوڵان و ١٢ و ١٨ی حوزەیران و ٧ی ئابی ساڵی ٢٠١٩ توانیبوویان لەگەڵ بریگرتەکەیان چاوپێکەوتن ئەنجام بدەن.
داواکاری گشتی بورسا لە بەرواری ٢٣ی ئەیلولی ئەمساڵدا بە بیانووی ئەوەی رێبەری گەلی کورد لە ساڵی ٢٠٠٩دا 'نەخشە رێگاکەی' بۆ چارەسەری پێشکەشی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا کردووە، سزای قەدەغەی چاوپێکەوتن بۆ ماوەی ٦ مانگی بەسەردا سەپاندووە.
ز.ش