پارێزەرانی رێبەری گەلی کورد بۆ چاوپێکەوتن سەردانی داواکاری گشتییان کرد

پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد بۆ ئەوەى بڕۆن بۆ ئیمراڵی و چاویان بە موەکیلەکەی خۆیان بکەوێت جارێکیتر سەردانی داواکاری گشتییانکرد.

رێزان ساریجا، فایەق ئۆزگیور ئەرۆڵ، جەنگیز یورەکلی و سەربای کۆکلو پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بۆ ئەوەى بتوانن چاویان بە موەکیلەکەیان بکەوێت، سەردانی داواکاری گشتیی کۆمارییان لە بورسا کرد.

بنەماڵە، وەسی و پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لە ١٤ی ئادارەوە و لەو کاتەوە بانگەشە لەسەر تەندروستی و ئاسایشی عەبدوڵا ئۆجالان بڵاوکرایەوە، دەیانەوێت "چاوپێکەوتنی خێرا" لەگەڵ ئۆجالان ئەنجام بدەن.

هاوکات ٢ جاریش سەردانی کۆمیتەى رێگریکردن لە ئەشکەنجە لە ئەنجوومەنی ئەوروپا (سی پی تی) کراوە بۆ ئەوەى چاوپێکەوتن لەگەڵ ئۆجالان ئەنجام بدرێت.

پارێزەران دوای ٨ ساڵ و بۆ یەکەمجار لە ٢ی ئایاری ٢٠١٩ و لە دوایینجاریشدا لە ٧ی ئابی ٢٠١٩ دا توانیبویان چاویان بە موەکیلەکەیان بکەوێت.

لە ئەنجامی ناڕەزایەتییەکانی رای گشتی، رێگا درارێبەری گەلی کورد ٢٥ی ئاداری ٢٠٢١ لە رێگەى تەلەفونەوە لەگەڵ محەمەد ئۆجالانی برایدا قسە بکات، بەڵام ئەو پەیوەندییە لە دوای چەند خولەک پچڕابوو.

ک-ش