پێکهاتەی هەدەپە لەبارەی کاندیدی سەرۆکایەتی کۆبووە

هاوسەرۆکی و هاووتەبێژانی پێکهاتەکانی هەدەپە لەگەڵ سەرۆکایەتی میدحاد سانجار هاوسەرۆکی گشتی هەدەپە کۆبوونەوە و گفتوگۆیان لەبارەی کاندیدی سەرۆکایەتی تورکیا کرد.

هاوسەرۆکی و هاووتەبێژانی پێکهاتەکانی هەدەپە لەگەڵ سەرۆکایەتی میدحاد سانجار هاوسەرۆکی گشتی هەدەپە کۆبوونەوە و گفتوگۆیان لەبارەی کاندیدی سەرۆکایەتی تورکیا کرد.

هەدەپە دوای کۆبوونەوەکە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و وتی، " ساڵیحە ئایدەنیز هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی هەرێمەکان، ئوزلەم گوموشتاش و شاهین توموکلو هاوسەرۆکانی پارتی سۆسیالیستی ژێردەستەکان (ئەسەپە)، کەزبان کونوکچو وتەبێژی پلاتفۆرمی پشتگیری سۆسیالیست ( سۆداپ)، جاوید ئۆغۆز هاوسەرۆکی پارتی سۆسیالیستی سەرلەنوێ دامەزراندن (سەیەکەپە)، ئەلیف تۆرون ئۆنەرەن سەرۆکی گشتی پارتی شۆڕشگیری یەکگرتوو _پارتی شۆڕشگێر، چیگدەم کلچگون و ئیبراهیم ئاکن هاووتەبێژانی پارتی سەوز و دوارۆژی چەپ ( پارتی سەوزی چەپ) کۆبوونەتەوە.  گەشەدانەکانی سیاسی ئەم دواییە، سیاسەتی هاوپەیمانی و کاندیدی سەرۆککۆماری هەدەپە لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێیان لەسەر کراوە.

لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاری گرنگ دران. لەسەر ئەو ناوانەی کە کاندیدی سەرۆککۆمارین گفتوگۆ کرا.

ف.ق