'هاتنی ئەردۆغان بۆ بەرلین شەرمەزار دەکەین'
دەستپێشخەری ' ئەردۆغان بەخێر نەیەیت' بانگەوازی لە هەموو کەسێک کرد، بەشداری لە چالاکیەکانی شەرمەزارکردنی سەرۆککۆماری تورک تەیب ئەردۆغان کرد کە بڕیارە ٢٧ی ئەم مانگە سەردانی تورکیا ئەڵمانیا بکات.
دەستپێشخەری ' ئەردۆغان بەخێر نەیەیت' بانگەوازی لە هەموو کەسێک کرد، بەشداری لە چالاکیەکانی شەرمەزارکردنی سەرۆککۆماری تورک تەیب ئەردۆغان کرد کە بڕیارە ٢٧ی ئەم مانگە سەردانی تورکیا ئەڵمانیا بکات.
دەستپێشخەری 'ئەردۆغان بەخێر نەیەت' لە راگەیەندراوێکدا وتی، " ئەردۆغان کە لە ئەنادۆڵ، میزۆپۆتامیا، رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئیجە و قەفقاس دوژمنایەتی لەنێوان گەلاندا دروست دەکات، ناتوانێت ژیانی هاوبەشی ئاشتیانە لە ئەڵمانیا قبوڵ دەکات. سەرەتای چەتەکانی ناردە نەئوس و زەمینی دوژمنایەتی و رق و نەفرەتی ئامادە کرد. ئێستاش دیکتاتۆرەکە خۆی دێت. دەگۆترێت کە لەگەل سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیر کۆدەبێتەوە."
راگەیەندراوەکە بەم شێوەیەیە:
" هەر کەسێک کە لە ئەڵمانیا دەژی، بە تایبەتی کورد، لایەنگری ئەردۆغان نین، وەک ئەوەی لە تورکیا، لێرەش ئاسایشی ژیانیان نییە. لە هەر شوێنک بن دەڵێن، " ئێمە هەموو کوردێک لەناو دەبەین."
بەرپرسانی ئەڵمانیا گوێ لەو هەڕەشانە دەگرن و دەبیستن. لەگەڵ ئەوەشدا چاوپێکەون لەگەڵ ئەردۆغان دەکەن و ئێمەش کۆبونەوەی ئەڵمانیا و ئەردۆغان شەرمەزار دەکەین و داوا دەکەین کە لە هەموو روویەکەوە هاوکاریان بۆ ئەردۆغان بوەستێنرێت.
ئێمە داوا دەکەین کە بۆ مسۆگەرکردنی ئاشتی مزگەوت و کۆمەڵەکانی سەر بە ئاکەپە و مەهەپە قەدەغە بکرێن و رێگە نەدەن بانگەشە و هەڵمەتی هەڵبژاردنی ئاکەپە و مەهەپە لە ئەڵمانیا بەڕێوە ببرێت.
بانگەوازی لە هەموو کەسێک دەکەین لەدژی دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپە کە دوژمن گەلان، ژنان و بۆچوونەکانی هەموو کەسێکە لە بەرلین بەشداری چالاکی شەرمەزار کردن ببن.
ئەگەر ئێمە رۆژی هەینی ٢٧ی کانونی دووەمی ٢٠٢٣ کار دەکەین، مۆڵەت وەربگرین و کاتژمێر ١٣:٠٠ لەبەردەم باڵەخانەی بوندسکانزلیرامت کۆبینەوە و دەست لەناو دەست بکەین و ئەردۆغانی دیکتاتۆر و هاوکارەکانی شەرمەزار و روسوا بکەین.
ئێمە ئەو دیکتاتۆرە فاشێتە نە لە بەرلەین و نە لە تورکیا پەسەند ناکەین. وەرن پێکەوە بەشداری لە چالاکیەکەدا بکەین و هەموو کەسێک بەشداری پێبکەین."
ف.ق