پۆلیس ڕێگەی نەدا سەردانی گۆڕی دایکی ئاشتی بکرێت
پۆلیسی تورک ڕێگەی نەدا کە هاووڵاتیان بچنە سەردانی گۆڕی ئەندامی مەجلسی دایکانی ئاشتی موخلیسە کنا.
پۆلیسی تورک ڕێگەی نەدا کە هاووڵاتیان بچنە سەردانی گۆڕی ئەندامی مەجلسی دایکانی ئاشتی موخلیسە کنا.
ئەو هاووڵاتیانەی کە ویستیان بچن بۆسەردانی گۆڕی ئەندامی مەجلسی دایکانی ئاشتی مووخلیسە کنای ٥٥ساڵان کە ڕۆژی ١٧ی نیسان بە هۆی نەخۆشی کرۆنا گیانی لە دەستدابوو، لە لایەن پۆلیسی تورکەوە ئاستەنگییان بۆ درووستکرا.
پەرلمانتاری هەدەپەی ئێلح نەجدەت ئیپەکیۆز و ئەندامانی پارتی، چالاکانی تەڤگەری ژنانی ئازاد، ئەندامانی مەجلسی دایکانی ئاشتی، هاوشارەداری ئێلح کە لەسەر کارەکەی دوورخراونەتەوە ویستیان بچنەسەر گۆڕی مووخلیسە کنای ،بەڵام لایەن پۆلیسەوە رێگریان لێکرا.
ک-ش