پۆلیسی تورک بە توندوتیژی ١٩ خۆپیشاندەری ١ی ئایاری دەستگیرکرد

ئەندامانی زانکۆی دیرەن، سۆپدا و ئەنجوومەنی گەنجان لە دژی قەدەغەکاریی دەوڵەتی تورک بۆ ١ی ئایار بە دروشم لە ناوچەى مەجید کۆی بەرەوە تەقسیمی ئیستەنبول رێپێوانیان ئەنجامدا، بەڵام پۆلیسی تورک هێرشی کردنە سەر و ١٩ کەسی دەستگیرکرد.

ئەو ١٩ کەسەى بەهۆی سەپاندنی قەدەغەکاریی دەوڵەتی تورک بەسەر ١ی ئایاردا دەستگیرکراون، کە بە بۆنەى رۆژی جەژنی کرێکاران و بۆ مافی هەزاران کریکاری ناچارکراو بە کاری زۆرەملێ رێپێوانیان ئەنجامدا، بەڵام لەلایەن پۆلیسی دەوڵەتی تورکەوە دەستگیرکران.

ئەندامانی زانکۆی دیرەن، سۆپدا و ئەنجوومەنی گەنجان لە مەجید کۆی ئیستەنبول کۆبوونەوە و بە دروشمی "بژی ١ی ئایار" بەرەو گۆڕەپانی تەقسیمی ئیستەنبول دەستیان بە رێپێوانکرد، بەڵام لەلایەن پۆلیسی دەوڵەتی تورکەوە هێرشیانکرایە سەر و توندوتیژییان بەرامبەر ئەنجامدرا و بە لێدان ١٩ کەسیان دەستگیرکرد.

ژ.ت