پەرلەمانتارانی هەدەپە: درێژە بە تێکۆشانی دیموکراتیکی خۆمان دەدەین
پەرلەمانتاری هەدەپە تاشچیەر رایگەیاند، "ئێمە لە پێناو هەڵگرتنی گۆشەگیری لەسەر بەڕێز ئۆجالان درێژە بە تێکۆشانی دیموکراتیکی خۆمان دەدەین".
پەرلەمانتاری هەدەپە تاشچیەر رایگەیاند، "ئێمە لە پێناو هەڵگرتنی گۆشەگیری لەسەر بەڕێز ئۆجالان درێژە بە تێکۆشانی دیموکراتیکی خۆمان دەدەین".
چالاکی ئێشکگری دادپەروەریی پەرلەمانتارانی پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە) کە لە پێناو ئەوەی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دیدار لەگەڵ پارێزەرانی سازبکات، دەستپێکردووە لە ٢٧ەمین رۆژدا بەردەوامە. پەرلەمانتاران شەڤین جۆشکون، حەسەن ئۆزگونەش، کەمال پەکۆز، ئیمام تاشچیەر، موعەزەز ئۆرهان و موراد ساریساچ پلاکاردی "گۆشەگیری تاوانە لە دژی مرۆڤایەتی" و "با دیدار لە ئیمراڵی ئەنجام بدرێت"یان بەرزکردەوە و لەبەردەم پەرلەمان کۆنفرانسی رۆژنامەوانییان ساز کرد.
پەرلەمانتاری هەدەپەی ئامەد ئیمام تاشچیەر لە چالاکییەکەدا قسەی کرد و باسی لەوەکرد کە ئەوان نیگەرانی ژیان و تەندروستی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و زیندانیانی دیکە وەیسی ئاکتاش، عومەر خەیری کۆنار و حامیلی یەڵدرمن کە لە زیندانی ئیمراڵیدان. تاشچیەر وتی، "هێزە نێونەتەوەییەکان بە پیلانگێڕی بەڕێز ئۆجالانیان رادەست کردووە. لە کاتی رادەستکردنیشدا بە گوێرەی هەندێک پەیماننامەی نێونەتەوەیی رادەستیان کرد. ئەمڕۆ خاوەنداری لە بەڵێنی خۆیان ناکەن. لەو رۆژەوەی گەلی کورد لە رێگەی پەیماننامەی سایکس-پیکۆوە کراوەتە چوار بەش، سیاسەتی گۆشەگیری و کۆمەڵکوژی پەیڕەو دەکرێت".
' دەبێت کورد لە دژی گۆشەگیری یەکێتی خۆی ساز بکات'
تاشچیەر بەم جۆرە دووا: "ئەو دەوڵەتانەی ئەو کاتە کوردستانیان کردە چوار پارچە، نایانەوێت کورد لە سەر خاکی خۆیان ببنە خاوەنی ستاتۆ و قەوارە و نایانەوێت خۆیان بەڕێوەببەن. هەربۆیە لە پێناو ئەوەی کورد گۆشەگیری تێکبشکێنن و خۆیان بەڕێوەببەن دەبێت بێنە لای یەک و یەکێتی خۆیان ساز بکەن. بیر لەوە بکەنەوە کە لە وڵاتێکدا ٣٠ ملیۆن کورد هەیە بەڵام ناتوانن بە زمانی دایکی خۆیان پەروەردەیان هەبێت. بە پێی دەستوری هەمیشەیی کۆماری تورکیا کەسێک بە ناوی کورد بوونی نییە. نکۆڵی لە سەرجەم ئەو ٣٠ ملیۆن کوردە دەکەن. لەو چوارچێوەدا گۆشەگیری لەسەر بەڕێز ئۆجالان بەردەوامە. بۆ ئەوەی ئەم گۆشەگیرییە کۆتایی پێبهێنرێت ئێمە درێژە بە تێکۆشانی دیموکراتیکی خۆمان دەدەین. داوا لە وەزارەتی داد و دامەزراوە پەیوەندیدارەکان دەکەین، دەستبەجێ کۆتایی بە گۆشەگیری بهێنن. گۆشەگیری سەر ئۆجالان هەڵبگرن، با ئۆجالان لەو شوێنە بێت کە شایەنیەتی. وەک دەزانن ماندێلا دوای ٢٧ ساڵ مانەوەی لە زیندان بووە سەرۆکی وڵاتەکەی".
هـ . ب