ئیشکگری دادپەروەری پەرلەمانتارانی هەدەپە کە لەدژی گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد دەستی پێکرد ٣٢ رۆژە بەردەوامە. پەرلەمانتاران ساروخان ئولوچ، گوڵستان کلچ کۆچیغید، عەلی کەنانئۆغلۆ، موعەزەز ئۆرهان، کەمال بولبول، عەبدوڵلا کۆچ، دیلان دیرایەت تاشدەمیر، ئایشە سوروجو، کەمال پەکۆز، ریدڤان توران و حسێن کاچماز بەشداریان لە ئیشکگریەکەدا کرد. ساروخان ئولوچ سەرۆکی فراکسیۆنی هەدەپە لە ئیشکگریەکەدا قسەی کرد.
ساروخان ئولوچ وتی، " ئیشکگری دادپەروەری کە ٢١ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢ بە رێپێوانی پەرلەمان تاوەکو وەزارەتی داد دەستی پێکرد، ئەمڕۆ ٣٢ رۆژە بەردەوامە. ئێمە ئەمڕۆ کۆتایی پێدەهێنین. هۆکارەکەی وەک هەموو کەس دەزانێت گۆشگەیری سەر ئیمڕالیە. بە چالاکیەکەی ئێمە کە وەزارەتی داد کۆتایی بە بێدەنگی بهێنێت. لە ئیمڕالی ماوەیەکی زۆر گۆشەگیری هەیە و گۆشەگیریەکە بە راستی کاریگەری لەسەر هەموو تورکیا و گۆڕەپانی نێودەوڵەتی کردووە."
ساروخان ئولوچ باسی ئەوەشی کرد کە گۆشەگیری وەک پارچەیەک لە سیاسەتی دەسڵاتداری بۆ لەناوبردنی دەستکەوتەکانی گەلی کورد و دەستکەوتە دیموکراتیەکان بەڕێوە دەبرێت.
ئولوچ راشیگەیاند کە دوای ٣٢ رۆژ ئیشکگری دادپەروەری کۆتایی دێت و وتی، " لە ٦ی شوباتەوە دەست بە رێپێوانی ' بۆ چارەسەری بەرەو ئیمڕالی رێپێوان بکەین' دەکەین کە لە گەڤەڕ و قۆسەر دەستی پێدەکات. لەبەرئەوەی پێویستە گۆشەگیری کە ناحەق و نایاساییە کۆتایی پێبهێندرێت. ئێمە بانگەوازی لە وەزارەتی داد دەکەین کە یاسا جێبەجێ بکات، وڵامی سەرلێدانەکان بدەن کە پارێزەران ئەنجامی دەدەن. رێگە بدەن کە پارێزەران چوار سزادراوی ئیمڕالی ببینن."
ف.ق