ئیشکگری دادپەروەری پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) کە بە داواکاری چاوپێکەوتنی پارێزەران لەگەڵ عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد دەستی پێکردووە ٢١ رۆژە بەردەوامە. مەڕال دانش بەشتاش یاریدەدەری سەرۆکی فراسیۆنی هەدەپە و هوشیار ئوزسوی، مەحمود توغرول، دیلان دیرایەت تاشدەمیر، عومەر ئۆجالان، نەجدەت ئیپەک یوز، گوڵستان کلچ کۆچیێغید، حوسێن کاچماز، زەینەل ئوزەن و کەمال پەکوز پەرلەمانتارانی هەدەپە، دروشمی ' پێویستە لە ئیـمراڵی یاسا جێبەجێ بکرێت' لەبەردەم باخچەی پەرلەمان کۆنفڕانسی رۆژنامەنووسیان ئەنجامدا.
بەشتاش رایگەیاند کە ئامانجی سیاسی هەرچیەک بێت، پێویستە ئەرکی سەرەکی هەموو دیموکراتێک ئاشکراکردمی سیاسەتی گۆشەگیری بێت و ئاماژەی بەوەدا کە تاوەکو گۆشەگیری ئیمڕالی کۆتایی نەیەت، دیموکراسی نایەتە تورکیا. بەشتاش وتی، " ئێمە دەڵێین کە کەس ناتوانێت بە گۆشەگیری ئەنجام بە دەست بهێنێت و دەبێتە هۆکاری زیادبوونی کێشەکان"
بەشتاش باسی ئەوەشی کرد کە پێویستە بۆ چارەسەری سەردانی ئیمڕالی بکرێت و وتی، " چارەسەری تاوەکو دوورگەی ئیمڕالی دوورە. هەموو کەسێک دەزانێت کە لە ئیمڕالی لەگەڵ بەڕێز ئۆجالان و چاوپێکەون و دیالۆگ ئەنجامدران، ئەو کاتە باسی چارەسەری و ئاشتی و کێشەی کورد دەکرا. ئێستا ئەو هێزانەی گۆشەگیری دەسەپێنن، دەزانن کە تاکە کەس کە دەتوانێت تورکیا لە قەیران رزگار بکات، ئۆجالانە. بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا گۆشەگیری بەسەردا دەسەپێنن. دەترسن و دەزانن ئەگەر گۆشەگیری هەڵبگیرێت، کۆتایی بە سیستمی دزی و تاڵان دێت. لایەنە شەڕخوازەکان نایانەوێت کۆتایی بە گۆشەگیری بهێنرێت. لەبەرئەوەی لە قسەکردن بۆ ئاشتی و چارەسەری دەترسن. داواکاری ئێمە ئەوەیە کە یاسا جێبەجێ بکرێت. پێویستە ئیمڕالی دابخرێت و کۆتایی بە گۆشەگیری بهێنرێت."
ف.ق