ڕێپێوانی درێژمەودا لە هانۆڤەر لە دووەم رۆژدا بەردەوامە

ڕێپێوانی درێژمەودا بۆ شەرمەزارکردنی ٢٣مین ساڵیادی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد لە هانۆڤەری ئەڵمانیا لە دووەم رۆژدا بەردەوامە.

ڕیپێوانی درێژمەودا لە بەلجیکا، هۆڵەندا، فەڕەنسا و ئەڵمانیا ڕۆژی شەممە دەستیپێکردبوو. کوردستانیان و دۆستەکانیان پیلانگێڕی ١٥ی شوباتی ١٩٩٩ لەدژی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کوردیان شەرمەزار کرد و داوای ئازادی ئۆجالانیان کرد.

رۆژی دووەمی ڕێپێوانەکەی هانۆڤەر کاتژمێر ١١:٣٠ لە لاتینزن دەستیپێکرد. چاوەڕێ دەکرێت ئێوارە بە میتینگێک کۆتایی بە پێبهێنرێت.

ڕێپێوانەکەی شاری رینیسی فەڕەنسا، لە لیڤینی بەلجیکا و کیڵی ئەڵمانیا و ئامستردامی هۆڵەندا بەردەوام بن.

ف.ق