ڕێپێوانی درێژمەودای فرانکفورت تاوەکو ستراسبۆرگ دەستیپێکرد
بە بۆنەی ٢٣مین ساڵیادی پیلانگێری نێودەوڵەتی بەرانبەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد ڕێپێوانی درێژمەودای شاری فرانکفورتی ئەڵمانیا دەستیپێکرد.
بە بۆنەی ٢٣مین ساڵیادی پیلانگێری نێودەوڵەتی بەرانبەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد ڕێپێوانی درێژمەودای شاری فرانکفورتی ئەڵمانیا دەستیپێکرد.
لە زۆر وڵاتی جیهان، ژمارەیەکی زۆر لە گەنجانی کورد و چالاکوانانی ئینتەرناسیۆنالیست لە شاری فرانکفورت کۆبوونەوە.
گەنجان بە ئامانجی شەرمەزارکردنی پیلانگێڕی سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد، لە ٢٣ی ساڵیادیدا لە ناوەندی شاری هائۆپوەچ دەستیان بە ڕێپێوان کرد.
هەم لە گۆڕەپانی پەرلەمان و هەم لە بەردەوامی ڕێپێوانەکەدا دروشمی 'بژی سەرۆک ئاپۆ' وترانەوە.
چالاکوانان ئێلەکیان لەبەرکرد کە وێنەری ڕێبەر ئۆجالانیان لەسەر بوو و بە دروشم و بەرزکردنەوەی پانکارت، داوای ئازادی ڕێبەری گەلی کوردیان کرد.
ویستگەی یەکەمی ڕێپێوانەکە کە لە فرانکفورت دەستیپێکرد، لە شاری دارمستەید دەبێت. ڕێپێوانەکە کە ١٢ی شوبات لە شاری ستراسبۆرگی فەڕەنسا کۆتایی دێت، لەوێ بۆ شەرمەزارکردنی پیلانگێڕی ١٥ی شوبات چالاکیەکی گەورە ئەنجام دەدرێت.
گەنجانی مەکسیکی، بەڕازیلی، ئیتاڵی، ئەمریکی، ئیسپانی، ئەڵمانی، فەڕەنسا و زۆر وڵاتی ئەوروپا بەشداریان لە ڕێپێوانەکەدا کردووە.
ف.ق