پیڵانگێریی نێونەتەوەیی ١٥ی شوبات لە چەند شارێکی ئەوروپا شەرمەزار کرا

بەبۆنەی ٢٤ەمین ساڵیادی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ١٥ی شوبات کوردستانیان و دۆستانیان لە چەند شارێکی ئەوروپا بە چالاکی جیاجیا وێڕای شەرمەزارکردنی ئەو پیلانگێڕییە، داوای کۆتاییهێنان بە گۆشەگیری سەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان کرد.

ئەمڕۆ ٢٤ ساڵ بە سەر پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ١٥ شوبات لە دژی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان تێپەڕ دەبێت، هاوشێوەی ساڵانی رابردوو ئەمساڵیش کوردستانیان و دۆستانیان لە کوردستان و سەرتاسەری جیهان ئەو پیلانگێڕییە و پیلانگێڕانیان شەرمەزار کرد و داوای ئازادی رێبەری گەلی کوردیان کرد.

جنێڤ

لە شاری جنێڤی سویسرا بە رێپێوانێک پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ١٥ی شوبات لە دژی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان شەرمەزار کرا.

یەریڤان

هاکات لە یەریڤانی پایتەختی ئەرمینیاش بە رێپێوانێکی جەماوەری پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ١٥ی شوبات لە دژی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان شەرمەزار کرا. رێپێوانەکە کاتژمێر ١٣:٠٠ لە شەقامی هانراپتوتیان تا شەقامی پێترۆس ئادەمیان کە نوێنەرایەتی نەتەوەیەکگرتووەکانی تێدایە بەردەوام بوو.

ستراسبورگ

ئەدامانی بزوتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ تەجەشە و تێکۆژن لە شاری ستراسبورگی فەرەنسا چوونە ناو بینای پەرلەمانی ئەوروپا و لەپێناو ئازادی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان چالاکییان ئەنجامدا و پیلانگێریی ١٥ی شوباتیشیان شەرمەزار کرد.

ساراتۆڤ

لەناوچەی کرانسنۆکوتی هەرێمی ساراتۆڤی روسیا کوردستانیان کۆبوونەوە و پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ١٥ شوباتیان شەرمەزار کرد.

لەندەن

بە دەستپێشخەری ئەنجومەنی گەلی کوردی بەریتانیا و ئەو سەندیکایانەی ملیۆنان ئەندامیان هەیە، لە ساڵیادی ٢٤ەمینی پیلانگێریی نێونەتەوەیی لە دژی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، دووەم کۆنفڕانسی ئازادی بۆ ئۆجالان لە لەندەن سازکرا.

هەر لە یادی ٢٤ەمینی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ١٥ی شوبات چالاکی جیاجیا لە پارچەکانی کوردستان و ئەو وڵاتانەی کوردیان تێدا دەژین ئەنجامدران.

هـ . ب