قڕکردنی ئەرمەنەکان لە بەرلین شەرمەزارکرا
لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا قڕکردنی ئەرمەنەکان شەرمەزارکرا.
لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا قڕکردنی ئەرمەنەکان شەرمەزارکرا.
لەسەر بانگەوازی گروپە ئەرمەنەکان، جەماوەرێی زۆر لەبەردەم باڵەخانەی سی دی ئۆ کۆبونەوە.
دەزگا کوردیەکان بەشداریان لە رێپێوانەکەدا کرد. دکتور نیک برانس لە رێپیوانەکەدا قسەی کرد و وتی، "قڕکردنی ئەرمەنەکان شەرمەێکی گەورەیە. لە مێژوودا ئێمە دەبینین کە ئەڵمانیا بە پەیوەندیەکانی پشتگیری لە قڕکردن کردووە. رایدەگەیەنین، هێرشی دەولەتی تورک لە مرتینا، زاپ و ئاڤاشین قبوڵ ناکەین. ئەمڕۆ قڕکردن لەسەر کورد هەیە و حکومەتی ئەڵمانیا سەرەتا و یەکێتی ئەوروپا خۆی بێدەنگ کردووە."
نوێنەری هەدەپە لە چالاکیەکەدا قسەی کرد و وتی، "ئێمە هیچ قڕکردنێک قبوڵ ناکەین و رێگە نادەن قبوڵ بکرێت."
دوای قسەکردن چالاکوانان بەرەو بالیۆزخانەی تورکیا رێپیوانیان ئەنجامدا و بۆ قوربانیان نزایان کرد.
لە رێپێوانەکەدا دروشمی 'قڕکردن بوەستێنن' و 'قڕکردن قبوڵ مەکە' وترانەوە.
ف.ق