دەستپێشخەریی رۆڵەکانی ئاگر لە شەش شاردا چەندین ئۆتۆمبێل و کارگەی فاشیستەکانیان سوتاند
دەسپێشخەریی رۆڵەکانی ئاگر رایانگەیاند، چەندین کارگە و ئۆتۆمبێلی 'دوژمنانی کورد'یان لە شەش شاری تورکیادا سووتاندووە.
دەسپێشخەریی رۆڵەکانی ئاگر رایانگەیاند، چەندین کارگە و ئۆتۆمبێلی 'دوژمنانی کورد'یان لە شەش شاری تورکیادا سووتاندووە.
دەستپێشخەریی رۆڵەکانی ئاگر رایانگەیاند، چەندین ئۆتۆمبێل و کارگەی فاشیستەکانیان لە ئەدەنە، دوزجە، مانیسا، قۆنیا، قرق قەڵا، کۆجاڵی دا سووتاندووە.
بەپێی راگەیەندراوەکە،
"ڕۆژی ٤ی شوبات، لە ناوچەی ساریچەمی ئەدەنە، کارگەی پیشەسازی و پلاستیکی عابدی ئۆگیولاری فاشیست سوتێنرا.
لە ناوچەی پیشەسازیی ئۆرگانیزەی شارۆچکەی دوزجە کارگەی کاوتەکی ئاکەپە، کە پارچە کانزاییەکان بۆ ئۆتۆمبێل بەرهەم دەهێنێت سوتێنرا.
لە ٢ی شوبات بارهەڵگرێکی "دوژمنی کورد" لە ناوچەی ئەنگۆلی بورسا سوتێنرا.
لە ناوچەی ئەرەگلیی سەر بە شاری قۆنیا، مینی پاسێکی "فاشیستەکان" سوتێنرا.
لە ١ی شوباتدا، لە ناوچەی ئالاشەهیری مانیسا، نزیکەی ٥٠ قاسەی کۆگای کارگەیەکی پلاستیکی سەر بە ئاکەپە سوتێنرا.
لە ناوچەی قەرەتەپەی سەر بە کۆجالی کۆگای گۆڕینی کەلوپەلەکانی کارگەی ئەکادیمیای یەکگرتووی ئاکەپە سوتێنرا.
لە شاری قرق قەڵا ئۆتۆمبێلێکی 'دوژمنی کوردان' سوتێنرا.
ڕۆژی ٣٠ی کانوونی دووەم، مینی پاسێکی گواستنەوەی کەسێکی 'دوژمنی کورد' لە قرق قەڵا سوتێنرا".
ژ.ت