رێکخراوە یاساییەکان سکاڵایان لەسەر ئەردۆغان و وەزیرەکانی تۆمار کرد

رێکخراوە یاسایی بەهۆی خەمساردیان لە بومەلەرزەدا کە بووە هۆی گیانلەدەستدانی دەیان هەزار کەس، سکاڵایان لەسەر سەرۆککۆماری تورک و وەزیرانی تۆمار کرد.

رێکخراوەکانی  یاسایی سکاڵایان لەسەر ئەردۆغان و وەزیرە پەیوەندیدارەکانی تۆمار کرد، بەهۆی خەمساردیان لە بومەلەرزەدا کە بووە هۆی گیانلەدەستدانی دەیان هەزار کەس و بەم بۆنەیەوە سەردانی دادگای چاغلایان کرد.

بە ناوی رێکخراوە یاساییەکەکان ئەسرا بیلەن هاوسەرۆکی ئۆهەدەی ئەستەنبوڵ قسەی کرد.

ئەسرا بیلەن وتی، لەگەڵ ئەوەی بومەلەرزە کارەساتێکی سروشتیە، بەڵام بەهۆی خەمساردیەوە بۆ کۆمەڵکوژی گۆڕا.

ف.ق