رێپێوانی درێژمەودای ئینتەرناسیۆنالیستەکان لە دژی پیلانگێڕی بەردەوامە

ئینتەرناسیۆنالیستەکان لە ئەڵمانیا لە دژی پیلانگێڕی بەرامبەر بە رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان رێپێوان دەکەن.

پیلانگێڕی نێونەتەوەیی لە دژی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە لایەن ئینتەرناسیۆناڵیستەکانەوە شەرمەزار کرا. لە 23هەمین ساڵیادی پیلانگێڕیەکەدا ئینتەرناسیۆناڵیستەکان لە فرانکفۆرتەوە تا ساربروجکان بە دروشمی "ئازادی بۆ ئۆجالان" رێپێوانیان کرد، شەوی سێشەممە لە ماڵی وڵاتپارێزانی کورد لە مانهەیم میوان بوون.

لە مانهەیم پانێلێک لە بارەی ژنۆلۆژیەوە لە لایەن بێریتان ئامانۆس بۆ ئینتەرناسیۆناڵیستەکان ساز کرا.

ئامانۆس لە پانێڵەکەدا سەرنجی راکێشا بۆ سەر روانگەی عەبدوڵا ئۆجالان بۆ ژن و بە تایبەتی رۆڵی ژنی ئازاد و بەم جۆرە دووا: "هەموو ژیانی سەرۆک ئاپۆ لەسەر بنەمای تێکۆسان و رزگاری و قازانجکردنی مرۆڤەکان بوو.ژیانی سەرۆکایەتی و ئازادی ژن پێکەوە بەستراوەتەوە. لەبەر ئەوەی گۆشەگیری لەسەر سەرۆکایەتی زیاتر بوو، گوشار و کوشتار لە سەر ژنانیس زۆر بوون. لە هەموو پلان و پڕۆژەکانی رێبەرایەتیدا ئازادی ژنانی جیهانی تێدابوو. کاتێک ئێمە ئینتەرناسیۆناڵیستەکان تێکۆشانی ئازادی گەورەتر بکەین ئازادی سەرۆکایەتی دەستەبەر دەبێت".

ئینتەرناسیۆناڵیستەکان سەرلەبەیانی لە ناوەندی شاری لودویگشافێن کۆبوونەوە و بەرەو شاری باد-دورکهەیم دەستیان بە رێپێوان کرد.

چالاکوانان لە چوارەم رۆژدا لە ئێوارەدا دوای بڕینی 30 کیلۆمەتر دەگەنە شاری باد-دورکهەیم. لەوێ بەدواوە بە ئۆتۆمبێل دەچنە شاری هامبورگی سارلاند.

چالاکوانان لە رۆژی پێنجەمدا لە هامبورگ بە پێ 19 کیلۆمەتر رێپێوان دەکەن و خۆیان دەگەیننە ساربروجکان. رۆژی هەینی لە ناوەڕاستی ساربروجکان دوای رێپێوانێکی سێ کاتژمێری بە ئۆتۆمبێلی گشتی دەچنە ستراسبورگی فەرەنسا. ئینتەرناسیۆناڵیستەکان بۆ شەرمەزارکردنی پیلانگێڕی بەشداری لە رێپێوان و گردبوونەوە لەوێ دەکەن.

هـ . ب