رێپێوانی درێژ مەودای دوو رۆژ لە هۆڵەندا دەستی پێکرد
لە چوارچێوەی کەمپەینی ' ئازادی بۆ ئوجالان، ئێستا' ئەمڕۆ لە دەن هاگ رێپێوان دەستی پێکرد.
لە چوارچێوەی کەمپەینی ' ئازادی بۆ ئوجالان، ئێستا' ئەمڕۆ لە دەن هاگ رێپێوان دەستی پێکرد.
بۆ کۆتاییهێنانی گۆشەگیری و ئازادی جەستەیی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد، ئەمڕۆ لە چوارچێوەی کەمپەینی ' ئازادی بۆ ئۆجالان، ئێستا' رێپێوانی درێژمەودای هۆڵەندا بەشی یەکەم لە شاری دەن هاگ دەستی پێکرد.
کاتێک رێپێوانەکە لە رادسترات لە دان هاگ دەستی پێکرد، وێنەیەکی گەورەی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەر گەلی کورد و پانکارتی ' ئازادی بۆ ئۆجالان، ستاتۆ بۆ کوردستان' بەرز کرایەوە.
رێپێوانەکە کە لەنێو شارەکە بەردەوام بوو، بۆ ئاماژەدان بە گۆشەگیری ئیمڕالی، راگەیەندراو خوێندرانەوە و بێوەستان دروشمی 'بێ سەرۆک ژیان نابێت' و ' بژی سەرۆک ئاپۆ' وترانەوە.
رێپێوانەکە سبەینێ لە وەستەرپارک لە پۆلۆنجیاکاد ٢٣ ئامستردام، کاتژمێر ١١:٠٠ بەردەوامە.
ف.ق