رێپێوانی درێژمه‌ودا له فه‌ره‌نسا له دووه‌م رۆژدایه
رێپێوانی درێژمه‌ودا له شاری سیێرێنتزی فه‌ره‌نسا، كه له پێناو ئازادی رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان ده‌ستیپێكردووه، له دووه‌م رۆژدا به‌رده‌وامه.
رێپێوانی درێژمه‌ودا له شاری سیێرێنتزی فه‌ره‌نسا، كه له پێناو ئازادی رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان ده‌ستیپێكردووه، له دووه‌م رۆژدا به‌رده‌وامه.
رێپێوانی درێژمه‌ودا كه بۆ ئازادی رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان له شاری سیێرێنتز ده‌ستیپێكرد، له دوه‌م رۆژدا له مولهاوس به‌رده‌وامه.
رێپێوانه‌كه به پێشه‌نگایه‌تی بزوتنه‌وه‌ی گه‌نجانی شۆڕشگێڕ له ئه‌وروپا ئه‌نجام ده‌درێت. له ئه‌ڵمانیا، به‌لجیكا، فه‌ره‌نسا، سویسرا و چه‌ندین وڵاتی ئه‌وروپیه‌وه گه‌نجان به‌شدارییان له رێپێوانهكهدا كرد.
گه‌نجان له سه‌رله‌به‌یانیدا له ناوه‌ڕاستی شاری مولهاوس كۆبوونه‌وه. هه‌روه‌ها چالاكوانانی دژه فاشیستیش تێكه‌ڵ به گه‌نجان بوون.
گه‌نجان به تیشێرتهكانیانهوه به نوسراوی "به ئیراده‌ی گه‌نجانی ئاپۆیی رێبه‌ر ئاپۆ ئازاد ده‌كه‌ین" رێپێوانیان كرد. له كاتی رێپێوانهكهدا به به‌رد هێرش كرایه سه‌ر گه‌نجان.
چالاكوانه‌كان بۆ ماوه‌یه‌ك له لایه‌ن پۆلیسی فه‌ره‌نساوه رێگرییان لێكرا. دوای نیو كاتژمێر رێگری، گه‌نجان به دروشمی "ئاپۆیی به‌ڕێگاوه‌ن" درێژه‌یان به رێپێوانه‌كه‌یاندا.
رێپێوانه‌كه له 11ی شوباتدا له شاری ستراسبورگی فه‌ره‌نسا كۆتایی پێدێت.
هـ . ب