رێپێوانی درێژمەودای ئینتر ناسیۆناڵیستەکان کۆتایی هات

رێپێوانی درێژمەودای ئینتر ناسیۆناڵیستەکان کە لە پێناو ئازادی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستیپێکردبوو لە چوارەم رۆژدا کۆتاییهات.

بەهۆی ئەوەی گردبوونەوەکەی ستراسبورگ لەبەر بومەلەرزەکە هەڵوەشایەوە رێپێوانی درێژمەودای ئینترناسیۆناڵیستەکان لە رۆژی چوارەمدا کۆتایی هات.

چالاکوانانی ئینترناسیۆناڵیست کە بەشداری رێپێوانەکان بوون، بڕیارە ئەمڕۆ بچنە شاری فرایبۆرگی ئەڵمانیا و لەگەڵ لقی گەنجانی ئەڵمانیا کۆببنەوە.

رێپێوانی درێژمەدوای ئینترناسیۆناڵیستەکان لە رۆژی چوارەمدا لە شاری گێرلافینگەنی کانتۆنی سۆلۆسۆرنی سویسرا دەستی پێکرد. چالاکوانان کە لە شاری ویدسباچپشویان دەدا، رێپێوانی خۆیان لە شاری ئۆسینگن گەیاندە کۆتایی.

ئینترناسیۆناڵیستەکان کە لەوێ لێدوانیان دا باسیان لەوەکرد کە بە هۆی بومەلەرزە لە کوردستان هەزاران کەس ژیانیان لەدەستداوە و هەربۆیە کۆتاییبە رێپێوانی خۆیان دەهێنن. ئاماژەیان بەوەشکرد کە لە شاری فرایبۆرگی ئەڵمانیا لەگەڵ بزوتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) و بزوتنەوەی ژنانی تێکۆشەر (تێکۆژن) کۆدەبنەوە و راگەیەندراویان دەبێت.

هـ . ب