رێپێوانی گەنجان لە چوارەم رۆژدایە: بانگەواز بۆ پشتیوانی لە لێقەوماوانی بومەلەرزەکە راگەیەندرا

رێپێوانی درێژمەودا لە ئەڵمانیا کە لە لە پێناو ئازادی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستیپێکردووە، لە رۆژی چوارەمدا لە ریوتلینگن دەستیپێکرد. گەنجان داوایان کرد پشتیوانی لە لێقەوماوانی بومەلەرزەکە بکرێت.

رێپێوانی درێژمەودا کە لە پێناو ئازادی جەستەیی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستیپێکراوە، لە شاری ریوتلینگنی ئەڵمانیا لە چوارەم رۆژیدایە. لە شاری ریوتلینگن کە بە گشتی فاشیستەکان تیایدا دەژین گەنجان هێشتا دەستیان بە رێپێوان نەکردبوو، تورکە فاشیستەکان ویستیان گێرەشێوێنی بکەن. گەنجان رێگرییان لە گێرەشێوێنی کرد و بە وتنەوەی دروشمی 'بژی سەرۆک ئاپۆ' درێژەیان بە رێپێوانەکەدا.

گەنجان ناڕەزایەتییان بەرامبەر رەوانەنەکردنی هاوکاری بۆ لێقەوماوانی بومەلەرزە لە کوردستان دەربڕی و داوایان لە گەلی وڵاتپارێزی کوردستان کە دانیشتووی ئەوروپان کرد کە پشتویانی و هاوکارییەکانیان رەوانە بکەن.

گەنجان داوایان لە خەڵکی ' هەرێمی تۆڵهەڵدان"کرد کە لە ساڵی ١٩٧٠وە بەرەو ئەوروپا کۆچبەر بوون کە بگەڕێنەوە بۆ وڵات و خاوەنداری لە زێدی خۆیان بکەن. گەنجان بەم جۆرە رایانگەیاند: "ئەگەر کوردستان بەم دۆخەوە بۆ دەوڵەتی فاشیست جێبهێڵرێت هەموو پارەکانی هاوکاری بۆ شەڕ تەرخان دەکرێن".

گەنجان لە درێژەی راگەیەندراوکەیاندا ئەم پەیامەیاندا: "ئەم رێپێوانە دابڕاو نییە کە دۆخی وڵات. ئەو هەناسەیەی کە رێبەر ئاپۆ لە تەمەنی ٧ ساڵیەوە بۆ دادپەروەری و ئازادی هەڵیدەکێشێت، دەبێت ئیتر ببێتە شێوازی ژیانی ئێمەی گەنجانی کورد".

گەنجان ئەمڕۆ نزیکەی ١٩ کیلۆمەتر رێپێوان دەکەن و لەشەودا دەگەنە توبینگن.

هـ .ب