رێپێوانی ئینترناسیۆنالیستەکان لە دووەم رۆژدایە
رێپێوانی ئینترناسیۆنالیستەکان لە پێناو ئازادی جەستەیی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە دووەم رۆژدا لە شاری مۆرگەسی لۆزانەوە دەستیپێکردەوە.
رێپێوانی ئینترناسیۆنالیستەکان لە پێناو ئازادی جەستەیی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە دووەم رۆژدا لە شاری مۆرگەسی لۆزانەوە دەستیپێکردەوە.
رێپێوانی درێژی ئینترناسیۆنالیستەکان کە لە شاری جنێڤی سویسڕاوە لە پێناو ئازادی جەستەیی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستیپێکردبوو، لە دووەم رۆژدا بەردەوامە.
سەرباری با و سەرماش چالاکوانانی ئینترناسیۆناڵیست بۆ مەودای ١٣ کیلۆمەتر رێپێوانیان کرد و لەبەردەم نوسینگەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە جنێڤ راگەیەندراوی چاپەمانەیان دا. چالاکوان رێپێوانەکەیان لە جنێڤەوە تا شاری ڤیرۆسۆیکس درێژە پێدا. چالاکوانان بۆ پشوودانی شەوانە گەڕانەوە جنێڤ و لە دووەم رۆدا لە شارۆچکەی مۆرگەسی لۆزانەوە دەستیان بە رێپێوان کردەوە.
چالاکوانان بۆ رێزلێنان لە یادی قوربانیانی بومەلەرزە لە کوردستان پەتێکی رەشیان لە قۆڵیان بەستبوو.
رێپێوانەکە لە گۆڕەپانی پلاس دی ریپۆبلیک کۆتای دێت کە لەوێ پەیمانی لۆزان واژۆکرابوو.
لە ئەڵمانیا، ئیسپانیا-کاتالۆنیا، پۆرتوگال، فەرەنسا، بەریتانیا، سویسڕا، سلۆڤینیا، بولگاریا، ئیکڤادۆر، مەکسیک، هەناریا، نەمسا، برازیل و هیندستانەوە زیاتر لە ١٢٠ ئینتەرناسیۆناڵیست و کوردستانی بەشدارن لە رێپێوانەکەدا.
هـ . ب